پاریس سانجێرمان و چێڵسی له یاریی كۆتایی چامپیۆنز لیگ به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
یاریی كۆتایی له شاری نیۆنی سویسرا به‌ڕێوه ده‌چێت
له یاریی كۆتایی چامپیۆنز لیگ بۆ ئاستی لاوان، یانه‌ی پاریس سانجێرمان رووبه‌ڕووی یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی ده‌بنه‌وه، یانه له‌نده‌نییه له قۆناخی پێشكۆتایی له لاوانی ئاندێرله‌ختی به‌لژیكای برده‌وه.
له یارییه‌كه‌دا لاوانی چێڵسی له خوله‌كی ٢١ ده‌ستیان به گۆڵتۆماركرد كرد و له رێگای (پالمێر) بوونه خاوه‌نی گۆڵی یه‌كه‌م، ئینجا دواتر له خوله‌كی ٥٦ (كۆڵكێت) گۆڵی دووه‌می بۆ چێڵسی كرد و یانه‌كه‌ی له سه‌ركه‌وتن نزیك كرده‌وه.
له خوله‌كی ٧٥یش (ئابراهام) گۆڵی سێیه‌م و مسۆگه‌ركردنی بردنه‌وه‌ی بۆ بلووز كرد و چێڵسی به سێ گۆڵی خاوێن له ئاندێرله‌ختی به‌لجیكی برده‌وه و لاوانی یانه ئینگلیزییه‌كه خۆیان گه‌یانده فیناڵی چامپیۆنزلیگی لاوان.
بڕیاره رۆژی دووشه‌ممه‌ی دادێ یاریی كۆتایی خوله‌كه له نێوان لاوانی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی و لاوانی چێڵسی ئینگلیزی له شاری نیۆنی سویسڕی به‌ڕێوه ب‌چێت.