جیهان چاوه‌ڕوانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئۆپێكه
چاره‌نووسی نه‌وت دیاریده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
كه‌متر له 24 كاتژمێر ماوه بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وحه‌ی پایته‌خی قه‌ته‌ر، تا ئێستاش روون نییه ئاخۆ كۆبوونه‌وه‌كه له جێگیركردنی به‌رهه‌می نه‌وت سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، یاخود ناتوانێ نرخی نه‌وت به‌رزبكاته‌وه، ئەمە لەكاتێكدایە وه‌زیری نه‌وتی ئێران به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه ناكات و رووسیاش پێیوایە، به‌بێ ئێرانیش كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت.
وڵاتانی جیهان چاوه‌روانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئۆپیك ده‌كه‌ن، كه بریاره سبه‌ی له‌دۆحه‌ی پایته‌خی قه‌ته‌ر ببه‌سترێت، به‌ڵام تا ئێستا ئاشكرا نیه كه به‌رپرسانی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت ده‌گه‌نه رێككه‌وتن یان كۆبوونه‌وه‌كه بی ئه‌نجام كۆتای دێت.
تا ئێستا سعودیا وه‌ك گه‌وره‌ترین به‌رهه‌م هێنی نه‌وت له‌ناو رێكخراوی ئۆپیك ره‌زامه‌ندی نیشان نه‌داوه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وتی وڵاته‌كه‌ی، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئێران رایگه‌یاندووه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێككه‌وتنامه‌ی جێگیركردنی به‌رهه‌م واژۆ ناكه‌ین و وه‌زیره‌كه‌یشی ناچێته كۆبوونه‌وه‌كه‌و ته‌نها به نوێنه‌رێك به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌یدا ده‌كات.
له‌به‌رامبه‌ر كاردانه‌وه‌ی ئێران ئه‌لیكسانده‌ر نۆڤاكی وه‌زیری ووزه‌ی روسیاش ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه به‌بێ ئاماده‌بوونی ئێران كۆبوونه‌وه‌كه ده‌توانێت ئه‌نجام بدرێت و سه‌ركه‌وتوو بێت.
ئه‌م جه‌مسه‌ر به‌ندیه‌ی نێوان ئێران و سعودیا ولاتانی كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باشووریشی ناچاری نیمچه رێككه‌وتنێك كردووه تا كو هه‌ریه‌ك له ڤهنزوێللاو ئیكوادۆرو وڵاتی مه‌كسیكیش وه‌ك به‌ره‌یه‌ك به یه‌ك ده‌نگ و داواكاری بێنه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئۆپیك بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن وه‌ك گروپێكی فشار له‌ناو كۆبوونه‌وه‌كه ده‌ر بكه‌ون.
بانكه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ده‌زگا ئابوورییه‌كانی جیهانیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه سه‌ركه‌وتوو بێت نرخی نه‌وت ده‌گاته سه‌رووی په‌نجا دۆلار‌و به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئۆپیك سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت نرخی نه‌وت داده‌به‌زێت بۆ ژێر 35 دۆلار.