كارته‌ر: پێویسته پشتیوانیكردن له هه‌وڵه‌كانی عه‌بادیی بۆ لا مه‌ركه‌زییه‌ت و فره تائیفی به‌رده‌وامبێت
"سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵمه‌تی دژی داعش هه‌روه‌ها ده‌وه‌ستێته سه‌ر پێشكه‌وتنی سیاسیی و ئابووریی"
K24-هەولێر
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه پێویسته پشتیوانیكردنی حه‌یده‌ر عه‌بادیی به‌رده‌وامبێت له‌و هه‌وڵانه‌ی كه بۆ "لامه‌ركه‌زییه‌ت و فره تائیفی" ده‌یاندات.
له چوارچێوه‌ی گه‌شتێكیدا بۆ ناوچه‌ی كه‌نداو دوێنێ ئاشتۆن كارته‌ر وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا گه‌یشته ئه‌بوزه‌بی له ئیماڕات.
له‌و سه‌ردانه‌یدا ئاشتۆن كارته‌ر له بواری به‌رگریی و مه‌سه‌له‌ی نه‌هێشتنی رێكخراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی" له عێراق و سووریا له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو گفتوگۆ بكات.
بڕیاره رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو باڕاك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ئاشتۆن كارته‌ر به‌شداری له لوتكه‌ی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری وڵاتانی كه‌نداو بكه‌ن.
له میانه‌ی سه‌ردانێكیدا بۆ هیند و فلیپین له‌م هه‌فته‌یه‌دا وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: "سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵمه‌تی دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی(داعش) هه‌روه‌ها ده‌وه‌ستێته سه‌ر پێشكه‌وتنی سیاسیی و ئابووریی".
جه‌ختیشیكرده‌وه پێویسته "پشتیوانیی به‌رده‌وامبێت" بۆ حه‌یده‌ر عه‌بادیی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌و هه‌وڵانه‌ی كه بۆ بنیاتنانی عێراقێكی "لامه‌ركه‌زی" و"فره تائیفیی" ده‌یاندات و زیاتر گوتی"ئه‌وه ته‌حه‌دایه له عێراق".
له پاییزی رابردووه‌وه ئیداره‌ی ئه‌مریكا ده‌ستیكردووه به "خێراكردنی" هه‌وڵه سه‌ربازییه‌كانی دژی (داعش)، داوای له هاوپه‌یمانه‌كانیشی كرد بهشداریكردنهكانیان له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی (دژی داعش) زیاتر بكه‌ن.
بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی سه‌ربازیی پیاده‌یی به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی سه‌ركرده‌كانی "داعش" یان له‌ناوبردنیان، سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ ئه‌مریكا یه‌كه‌یه‌كی له هێزه تایبه‌ته‌كان له عێراق بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ی ئاژانسیی فرانس پرێس به‌فه‌رمیی ئه‌مریكا 3900 سه‌ربازیی له عێراق بڵاوهپێكردوه كه زۆربه‌یان پشتیوانیی له هێزه عێراقییه‌كان ده‌كه‌ن و مه‌شقیان پێده‌كه‌ن، كه‌چی ئاژانسیی رۆیته‌رز ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكای له عێراق به 3800 سه‌رباز داناوه.
هه‌ر به گوێره‌ی ئاژانسیی فرانس پرێس ئه‌مریكا خۆی ئاماده ده‌كات بڵاوه‌پێكردنی هێزی زیاتر له عێراق رابگه‌یه‌نێت.
سەرچاوە: AFP + REUTERS , و: م.ح