ئێران و سربيا ژمارهيهك رێككهوتننامه واژوو دهكهن
سەرۆک کۆماری سربیا رۆژی یەکشەممە بە مەبەستی كۆبوونهوه لەگەڵ بەرپرسانی ئێران گەیشتە تاران.
K24 – ههولێر:
سەرۆک کۆماری سربیا رۆژی یەکشەممە بە مەبەستی كۆبوونهوه لەگەڵ بەرپرسانی ئێران گەیشتە تاران.
تۆمیسلاو نیلۆلیچ دوای ئەوەی بەیانیی رۆژی یەکشەمە گەیشتە پایتەختی ئێران و لهگهڵ سهرۆك كۆمارى ئيسلامى ئێران حهسهن رووحانى كۆبوويهوه.
بەگوێرهى راپۆرتی ئاژانسی حکوومەتیی ئێرنا ئامانجی نیلۆلیچ پتەوکردنی پێوەندیيەکانی بەلگراد و تارانە و لەو دیدارەدا دوولایەن بۆ بەهێز کردنی پێوەندییە دیپلۆماسی و ئابوورییەکانیان هەوڵ دەدەن.
دوای کۆتایی هاتنی جەنگی ناوچەی بەڵکان، پهيوەندییەکانی ئێران و سربیا بەرەوە باشتربوون چووە. ئێران لە ماوەی ئەو جەنگە دا پشتگیری موسوڵمانەکانی بۆسنای دەکرد، كه له لايهن سربهكانهوه دهچهوسێنرانهوه.