ئێران و سربيا ژماره‌يه‌ك رێككه‌وتننامه‌ واژوو ده‌كه‌ن

سەرۆک کۆماری سربیا رۆژی یەکشەممە بە مەبەستی كۆبوونه‌وه‌ لەگەڵ بەرپرسانی ئێران گەیشتە تاران.

K24 – هه‌ولێر:

سەرۆک کۆماری سربیا رۆژی یەکشەممە بە مەبەستی كۆبوونه‌وه‌ لەگەڵ بەرپرسانی ئێران گەیشتە تاران.

تۆمیسلاو نیلۆلیچ دوای ئەوەی بەیانیی رۆژی یەکشەمە گەیشتە پایتەختی ئێران و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمارى ئيسلامى ئێران حه‌سه‌ن رووحانى كۆبوويه‌وه‌.

بەگوێره‌ى راپۆرتی ئاژانسی حکوومەتیی ئێرنا ئامانجی نیلۆلیچ پتەوکردنی پێوەندیيەکانی بەلگراد و تارانە و لەو دیدارەدا دوولایەن بۆ بەهێز کردنی پێوەندییە دیپلۆماسی و ئابوورییەکانیان هەوڵ دەدەن.

دوای کۆتایی هاتنی جەنگی ناوچەی بەڵکان، په‌يوەندییەکانی ئێران و سربیا بەرەوە باشتربوون چووە. ئێران لە ماوەی ئەو جەنگە دا پشتگیری موسوڵمانەکانی بۆسنای دەکرد، كه‌ له‌ لايه‌ن سربه‌كانه‌وه‌ ده‌چه‌وسێنرانه‌وه‌.