يه‌كێتى ئه‌وروپا پرۆژه‌ى پاراستنى ناوه‌نده ناووكييه‌كانى ئێران ئه‌نجامده‌دات
کۆماری ئیسلامیی ئێران و یەکێتیی ئەوروپا لەئه‌مساڵدا هاوکارییەکانیان لە بواری دابینکردنی ئاسایشی بنکە ناوکییەکان دەستپێدەکەن.
K24 – هه‌ولێر:
کۆماری ئیسلامیی ئێران و یەکێتیی ئەوروپا لەئه‌مساڵدا هاوکارییەکانیان لە بواری دابینکردنی ئاسایشی بنکە ناوکییەکان دەستپێدەکەن.
ئاژانسی هەواڵی ئیرنا بڵاويكرده‌وه، لە دواى دانیشتنی ئاریاس کانیتێ، کۆمیسیۆنەری وزەی یەکێتیی ئەوروپا و عەلی ئەکبەر ساڵحی سەرۆکی رێکخراوی وزەی ناووكى ئێران، دوو لایەن لە راگەیاندراوێکی هاوبەشدا دەستپێکردنی پڕۆژەی "پەرەپێدانی تواناییەکانی ناوەندی ئاسایشی ناووکیی ئێران"یان راگەیاند.
یەکێتی ئەوروپا تێچووی ئەو پڕۆژە هاوبەشەى نێوان ئێران و يه‌كێتييه‌كه دابین دەکات.
ئاژانسه‌كه بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئەو پڕۆژەیە بە ئاراستەی بەڕێوەچوونی هەنگاوەکانی رێککەوتننامەی ناووكى دەکەوێتە بەرنامەی کاری هەردوو لایەنەوە و بەشەکانی ئاسایشی ناووكى، پاراستن لە بەرامبەر تیشکدانه‌وه و ئامادەیی و وه‌ڵامدانه‌وه لە دۆخی له‌ناكاودا لە خۆ دەگرێت.
كۆمارى ئيسلامى ئێران و وڵاتانى ئه‌ندامى هه‌ميشه‌يى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانيا له 14ى ته‌مموز/ يۆليۆى 2015 له ڤيه‌ننا رێككه‌وتنێكيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسى وزه‌ى ناووكى كۆمارى ئيسلامى ئێران واژوو كرد و به گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه، ئێران ده‌ستبه‌ردارى پيتاندنى وزه‌ى ناووكى ده‌بێت و له به‌رامبه‌ردا وڵاتانى خۆرئاوايى گه‌مارۆكانى سه‌ر ئێران لاده‌به‌ن.