ئيتڵاعات: كهسێك به تۆمهتى ههوڵدان بۆ ئهنجامدانى تهقينهوه دهستگيركراوه
وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران رايگهياند، كەسێكیان لە رۆژئاوای ئێران دەستگیركردووە كە بە نیازی ئەنجامدانی چەند تەقینەوەیەك بووە لە ناوخۆی ئەو وڵاتەدا.
K24 – ههولێر:
وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران رايگهياند، كەسێكیان لە رۆژئاوای ئێران دەستگیركردووە كە بە نیازی ئەنجامدانی چەند تەقینەوەیەك بووە لە ناوخۆی ئەو وڵاتەدا.
مەحموود عەلەوی، وەزیری ئیتڵاعاتی ئێران گوتى: كەسێكیان دەستگیركردووە، كە دوای دانپێنان ئاشكرای كردووە لە لایەن گرووپێكەوە راسپێردراوە بۆ ئەنجامدانی چەند تەقینەوەیەك لە ناوخۆی ئێران.
لە ماوەی رابردوودا ئەوە چەندەمینجارە بەرپرسانی ئەمنی و سەربازیی ئێران باس لە دەستگیری ئەو كەسانە دەكەن كە لە سنوورەكان و بەتایبەتی لە رۆژھەڵات و رۆژئاوای ئێران بە نیازی ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆریستی بوون و ئەمە لەكاتێكدایە كە بەرپرسانی باڵای سوپای پاسدارانیش رایانگەیاندووە كە كۆنترۆڵی تەواوی سنوورەكانی ئێرانیان كردووە.
ئێران ھێز و گرووپە نهيارهكانى بە تیرۆریست ناودەبات و لە چەند رۆژی رابردووشدا لە سنوورەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان یەكەی تایبەتی سەربازی جێگیر كرد بە بیانووی پاراستنی ئەمنییەتی ئەو ناوچانە.