ئه‌رده‌ن باڵيۆزى خۆى له تاران بانگكرده‌وه
حكومه‌تى ئه‌رده‌ن باڵيۆزى وڵاته‌كه‌ى له تاران بانگهێشتكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له باره‌ى چه‌ند پرسێكى په‌يوه‌ست به سياسه‌تى ئێران
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى ئه‌رده‌ن باڵيۆزى وڵاته‌كه‌ى له تاران بانگهێشتكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له باره‌ى چه‌ند پرسێكى په‌يوه‌ست به سياسه‌تى ئێران به‌رامبه‌ر به وڵاتانى عه‌ره‌بى راوێژى خۆى پێشكه‌ش به حكومه‌ت بكات.
كه‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بييه بڵاويكرده‌وه، ئەمڕۆ ئه‌رده‌ن باڵيۆزى وڵاته‌كه‌ى له تاران راسپاردووه بگه‌ڕێته‌وه بۆ عه‌مان تاوه‌كو له باره‌ى پرسى ده‌ستتێوه‌ردانى كۆمارى ئيسلامى ئێران له كاروبارى وڵاتانى كه‌نداو بكۆڵنه‌وه.
محەمەد موئمینی وەزیری زانیاریەكان و وتەبێژی ئه‌رده‌ن رايگه‌ياند، دوای رێككەوتنی ناووكی بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران واز لە دەستێوەردان لە كاروباری وڵاتانی عەرەبی ناھێنن، بەتایبەت وڵاتانی كەنداو.
بە وتەی ئەو بەرپرسە، ئێران ھۆكاری نا جێگيرى ره‌وشى ئه‌منيى و سه‌رچاوه‌ى قەیرانەكانی ناوچەكه‌یە و لە دانیشتنی ھاوكاری وڵاتانی ئیسلامیشدا ھیچ رۆڵی ئەرێنی نەبووە.