پۆلیسی تاران ژنانی بێ حیجاب دەستبەسەر دەكەن
پۆلیسی تاران شەپۆلێكی نوێی دەستبەسەركردنی ئەو ژنانەی دەستپێكرد، كە بەوتەی خۆیان باڵا پۆش نيين و رێنماييهكانى كۆمارى ئيسلامى تايبه‌ت به جلوبه‌رگى ژنان په‌يڕه‌و ناكه‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
پۆلیسی تاران شەپۆلێكی نوێی دەستبەسەركردنی ئەو ژنانەی دەستپێكرد، كە بەوتەی خۆیان باڵا پۆش نيين و رێنماييهكانى كۆمارى ئيسلامى تايبه‌ت به جلوبه‌رگى ژنان په‌يڕه‌و ناكه‌ن.
لەرۆژی شەممەی رابردووەوە پۆلیسی تاران هه‌ڵمه‌تێكى نوێی بۆ دەستبەسەركردنی ژنان لەناو شەقامەكان دەستیپێكردووە، كە بەوتەی پۆلیسی ئیرشاد وەكوو پێویست حیجاب ناپۆشن و جلی نەگونجاو لەبەر دەكەن.
لە ئێران‌دا پۆلیسی تایبەت به فه‌رمانكردن به چاكه و رێگريكردن له خراپه هه‌يه، كە دەسەڵاتی ئەوەیان ھەیە، خەڵك لەشەقامەكان بەھۆی لەبەركردنی جلوبەرگی نەگونجاو بۆ كچان و تەنانەت كوڕانیش دەستبەسەر دەكەن.