نوێنەری حكوومەتی سووریا لە جنێڤ: داھاتووی ئەسەد بابەتێك نییە قسەی لە سەر بكرێت
بەشار جەعفەری لەبارەی گەڕی نوێی دانووستانەکانی جنێڤ دەڵێت، ئامانجی ئێمە فراوانکردنی لایەنەکانی حکوومەتی سووریایە لەو کۆبوونەوانە، باسکردن لەسەر داھاتووی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سووریا، ئەو بابەتە لە جنێڤ باس ناکرێت.
K24 – ھەولێر:
سەرۆکی شاندی حکوومەتی سووریا بۆ دانووستانەکانی جنێڤ رایدەگەیەنێت کە چارەنووس و داھاتووی بەشار ئەسەد، بابەتێک نییە قسەی لەسەر بکرێت و سووریاش ئامادە نییە سازش لەسەر ئەو مەسەلەیە بکات.
بەشار جەعفەری، سەرۆکی دانووستکاری رژێمی ئەسەد لە کۆبوونەوەکانی جنێڤ کە بەسەرپەرشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بەڕێوەدەچێت، رایگەیاند دیمەشق ئێستا لە گفتوگۆدایە لەگەڵ ستافان دێمەستورا، نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا، بەمەبەستی زیادکردنی ژمارەی نوێنەرانی حکوومەتی سووریا لەو دانووستانانە.
بەشار جەعفەری لەبارەی گەڕی نوێی دانووستانەکانی جنێڤ دەڵێت، ئامانجی ئێمە فراوانکردنی لایەنەکانی حکوومەتی سووریایە لەو کۆبوونەوانە، باسکردن لەسەر داھاتووی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سووریا، ئەو بابەتە لە جنێڤ باس ناکرێت.
ئۆپۆزسیۆنی سووریا سووەرە له سهر قۆناغی راگواستنی دەسەڵات له سووریا كە ھەموو جومگهكانی دهسهڵات بگرێتەوە، بەڵام حكوومەتی سووریا دەڵێت، قۆناغی راگوزهر له سووریا، دروستكردنی حكوومهتێكه به بهشداری ئۆپۆزسیۆن و بهبێ ئهوهی بهشار ئهسهد له دهسهڵات لابچێت.