سه‌ربازێكی هه‌رێمی ناگۆرنۆ كاراباخ كوژرا
له كاتێكی پێشووی ئه‌م مانگه ده‌یان كه‌س كوژران به‌هۆی شه‌ڕی ئازه‌ربایجان و هه‌رێمی ناگۆرنۆ كاراباخ كه له‌لایه‌ن ئه‌رمینیاوه پشتیوانی لێده‌كرێت.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگریی هه‌رێمی ناگۆرنۆ كاراباخ رایگه‌یاند به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌هۆی ته‌قه‌كردنه‌وه له‌لایه‌ن ئازه‌ربایجانه‌وه سه‌ربازێكی هه‌رێمه‌كه كوژراوه، هه‌رێمی ناگۆرنۆ كاراباخ له‌لایه‌ن ئه‌رمینیاوه پشتیوانی لێده‌كرێت.
به‌هۆی ناكۆكیی له‌سه‌ر هه‌رێمه‌كه، له كاتێكی پێشووی ئه‌م مانگه ده‌یان كه‌س له شه‌ڕی نێوان هێزه‌كانی ئازه‌ربایجان و هێزه‌كانی كه له‌لایه‌ن ئه‌رمینیاوه پشتیوانیان لێده‌كرێت له هه‌رێمی ناگۆرنۆ كاراباخ كوژران.
ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئه‌م مانگه‌ش به توندترین و خراپترین شه‌ڕی نێوان ئازه‌ربایجان و هێزه‌كانی سه‌ر به ئه‌رمینیا داده‌نرێت له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1994.
له‌م مانگه‌ش رووسیا نێوه‌ندگیریی له نێوان ئازه‌ربایجان و هێزه‌كانی سه‌ر به ئه‌رمینیای كرد له هه‌رێمی ناگۆرنۆ كاراباخ و له ئه‌نجامدا شه‌ڕوپێكدادانه‌كانی نێوانیان كه 4 رۆژی خایاند كۆتایی هات، به‌ڵام هێشتا به پچڕپچڕی ته‌قه‌كردن رووده‌دات.
REUTERS ، م.ح