ئۆباما ويلايهتهكانى ئهمريكا له بارهى ئێرانهوه ئاگادار دهكاتهوه
سەرۆكی ئەمریكا، باراك ئۆباما سەبارەت بە رێككەوتنی ناووكی ئێران، نامەیەك بۆ بەرپرسانی 50 ویلایەتى وڵاتهكهى دەنێرێت.
K24 – ههولێر:
سەرۆكی ئەمریكا، باراك ئۆباما سەبارەت بە رێككەوتنی ناووكی ئێران، نامەیەك بۆ بەرپرسانی 50 ویلایەتى وڵاتهكهى دەنێرێت.
جۆن كێربی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، باراك ئۆباما نامەی بۆ بەرپرسانی 50 ویلایەتی ئەمریكا ناردووە و لە بارەی رێككەوتنی ناووكى ئێران و گۆڕانكارییەكانی قۆناغی دوای رێككەوتنەكان ھۆشداری پێداون.
بە وتەی كێربی، لە بەشێك لەو نامەیەدا، ئاماژە بە گۆڕانكارییە دیپلۆماسی و ئابوورییەكانی دوای رێككەوتنەكان و زانیاری ورد لە بارەی یاسای گەمارۆكان كراوە و ئۆباما داوای لە بەرپرسانی ئەو ویلایەتانەی ئەمریكا كردووە، گۆڕانكارییەكان لە یاسا و رێساكانی ویلایەتەكەیاندا لە بەرچاو بگرن.
پێشتر رۆیتهرز لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بەوە كردبوو، كە نزیكەی 24 ویلايهتی ئەمریكا گەمارۆی توندیان خستۆتەسەر كۆمپانیا ئێرانییەكان و پەیوەندی ئابووری و بازرگانیان لەگەڵ كۆمپانیا و كەسایەتییە ئێرانییەكان سنووردار كردووە تا كاتێك كە حكوومەتی ئەمریكا بڕیار لە بارەی ھەڵگرتنی گەمارۆكانەوە بدات.