زیدان هه‌واڵێكی ناخۆشی بۆ هانده‌رانی پێیه
یه‌كێك له ئه‌ستێره‌كانی به‌شداریی یاریی داهاتوو ناكات
زینه‌دین زیدان، ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له پرێس كۆنفراسێكدا له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌یان به‌رانبه‌ر ڤیاریال نیگه‌رانی خۆی له خراپی ته‌ندروستی گاریس به‌یل پیشاندا و رایگه‌یاند كه به‌یل پێكانێكی له به‌شی پشته‌وه‌ی قاچی هه‌یه.
زیدان ده‌ڵێت: به‌دیاریكراوی نازانم كێشه‌ی ته‌ندرووستی به‌یل چییه چونكه پزیشك نیم.
له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌یان كه بڕیاره له كات 11:00ـی شه‌و به‌ڕێوه بچێت، زیدان ده‌ڵێت: ڤیاریال تیپێكی سه‌خته و ده‌زانین چۆن یاری ده‌كه‌ن، ئه‌وان هه‌میشه یاری به‌رگری ده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه تیپێكی به‌هێزن و یاریكردن له‌گه‌ڵیان ئاڵۆزه، هه‌وڵده‌ده‌ین چاره‌سه‌رییه‌كی بۆ بدۆزینه‌وه.
زیدان له باره‌ی دوو یانه ركابه‌ره‌كه‌ی لالیگایان گوتی: بارسێلۆنا و ئاتلێتیكۆ مه‌درید ماوه‌یه‌كی زۆره له ریزبه‌ندی پێشمان كه‌وتوون، پێویسته سه‌ره‌تا ئاتلێتیكۆ تێپه‌ڕێنین كه له هه‌مان ئاستی بارسێلۆنا دان، هه‌رچه‌نده ئه‌ركێكی ئاسان نییه، هه‌رچۆنێك بێت پێموایه وه‌رزێكی باشه بۆ هه‌مووان.
به‌پێی هه‌واڵی Goalـی ئینگلیزی، یاریزانێكی دیكه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید كێشه‌ی هه‌یه، ئه‌ویش كارڤا خاڵ ـه كه ئه‌مڕۆ به‌شداریی مه‌شقه‌كانی یانه‌كه‌ی نه‌كردووه و به‌شداریكردنی بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی جێگه‌ی گوومانه.