ئه‌مريكا سێ مليار دۆلار راده‌ستى ئێران ده‌كاته‌وه‌

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرای کرد کۆماری ئیسلامی ئێران لە دواى هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانەوە

K24 – هه‌ولێر:

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرای کرد کۆماری ئیسلامی ئێران لە دواى هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانەوە، لەو پارەیەی پێشتر دەستی بەسەردا گیرابوو، سێ ملیار دۆلاری وەرگرتووەتەوە.

جۆن کێری هاوکات لەگەڵ پشتیوانیی دووبارەی لە رێککەوتننامەی ناووكى لەگەڵ ئێران، لێدوانی كانديده‌كانى هەڵبژاردنی سەرۆکى ئەمریکای لەسەر وەرگرتنەوەی زیاتر لە 100 ملیار دۆلار پارە لە لایەن ئێرانەوە رەتکردەوە و رایگەیاند، ئێران تەنیا 3 ملیار دۆلاری وەرگرتووەتەوە.

بە گوتەی کێری كانديده‌كان پێشتر گوتبوویان 155 ملیارد دۆلار، دواتر گوتیان زیاتر لە 100 ملیار دۆلار، بەڵام بە گوێرەی لێکدانەوەی حکوومەتی ئەمریکا ئێران دەبێت 55 ملیار دۆلار وەربگرێتەوە و لەدواى هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانیشەوە تا ئێستا تەنیا سێ ملیار دۆلاری وەرگرتووەتەوە.