تاران ئاستى بهرههمهێنانى نهوت دهگهڕێنێتهوه بۆ قۆناغى پێش گهمارۆكان
کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی ئێران رایگەیاند، تا دوو مانگی دیکە، رێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران دەگاتەوە ئاستی پێش گەمارۆ ئابوورییەکان.
K24 – ههولێر:
کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی ئێران رایگەیاند، تا دوو مانگی دیکە، رێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران دەگاتەوە ئاستی پێش گەمارۆ ئابوورییەکان.
روکنەددین جەوادی، بەڕێوبەری گشتیی کۆمپانیای نيشتيمانى نهوتى ئێران رايگەیاند، بەرهەمهێنانی نەوتی کۆمپانیای نیشتمانیی ناوچە نەوتییەکانی باشووری ئێران تا کۆتایی وەرزی بەهار دەگاتە سێ ملیۆن بەرمیل و بەوەش کۆی بەرهەمە نەوتییەکانی ئێران دەگاتەوە ئاستی بەر لە دەستپێکردنی گەمارۆکان.
لە دوایین مانگەکانی بەر لە گەمارۆ ئابوورییەکان، بەرهەمهێنانی نەوت لە ئێران گەیشتبووە نزیک 4 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا و بە گوتەی جەوادی لە سەردەمی گەمارۆکان دا گەیشتە دوو ملیۆن و هەشتسەد و پەنجا هەزار بەرمیل.