له فه‌ره‌نسا ناردنى گه‌نجان بۆ ناو داعش بازرگانييه‌كى پڕ قازانجه
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى فه‌ره‌نسا بڵاويانكردووه‌ته‌وه، كه ناوچه‌ى سيفرانى هه‌ڵكه‌وتوو له دوورى 25 كيلۆمه‌تر له پاريسى پايته‌خته‌وه مۆڵينبيكى فه‌ره‌نسايه
K24 – هه‌ولێر:
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى فه‌ره‌نسا بڵاويانكردووه‌ته‌وه، كه ناوچه‌ى سيفرانى هه‌ڵكه‌وتوو له دوورى 25 كيلۆمه‌تر له پاريسى پايته‌خته‌وه مۆڵينبيكى فه‌ره‌نسايه، به هۆى كۆبوونه‌وه‌ى توندڕه‌وه‌كان له‌و ناوچه‌يه‌دا.
به گوێره‌ى ئاماره ره‌سمييه‌كان 15 گه‌نجى فه‌ره‌نسايى له‌و ناوچه‌يه‌وه له سه‌ره‌تاى 2014ه‌وه روويان له ريزه‌كانى داعش كردووه.
دانيشتوانى سيفران، به‌رپرسانى ناوچه‌كه‌يان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، كه ناتوانن رێگربن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى هزرى راديكاڵيانه له ريزى گه‌نجاندا.
دايكى يه‌كێك له چه‌كداره‌كانى داعش له‌و ناوچه‌يه نيشته‌جێيه و ئه‌و بۆ كه‌ناڵى رووسيا توده‌ى رايگه‌ياندووه، توندڕه‌وه‌كان له فه‌ره‌نسادا خه‌ڵك بۆ ريزى چه‌كدارانى داعش ده‌نێرن.
گوتيشى: كوڕه‌كه‌م وه‌ك يه‌كێك له‌و ئهوروپيانه وڵاتى به‌جێهێشت بۆ ئه‌وه‌ى بچێته رێزى چه‌كدارانى داعشه‌وه. من نازانم ئه‌و حاڵه‌ته چۆن راڤه بكه‌م.
روونيشيكرده‌وه، كوڕه‌كه‌ى قوتابييه‌كى ئاسايى بووه و له 2012 بووه‌ته موسڵمان و ئيدى له جيهانێكى ديكه‌دا بينيمانهوه و له 2014دا بهجێيهێشتين و له 2016 زانيمان كه كوژراوه.
هه‌ندێك له بنه‌ماڵه‌كان له‌و بڕوايه‌دان ئه‌و گه‌نجانه‌ى روويان له ناو داعش كردووه ژماره‌يان زۆر له‌وه زياتره كه به‌شێوه‌ى رهسميى له لايه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه راده‌گه‌يه‌نرێت.
حكومه‌تى فه‌ره‌نسا ناى شارۆچكه‌ى سيفرانى له‌پاڵ ناوى 11 ناوچه‌ى ديكه تۆمار كردووه، كه به هۆى بوونى كێشه‌ى كۆمه‌ڵايه‌تييه‌وه به‌ناوبانگن. به گوێره‌ى ئاماره ره‌سمييه‌كان رێژه‌ى بێكارى له‌و ناوچه‌يه‌دا له‌سه‌دا 40ه.
له‌و ناوچه‌يه مزگه‌وتێك هه‌يه كه به مزگه‌وتى داعش به‌ناوبانگه و به بێ مۆڵه‌ت كرابوويه‌وه، به‌و هۆيه‌وه له لايه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه داخرا.
دايكى گه‌نجه داعشييهكه ئه‌وه‌شى گوت: به‌رپرسان ده‌يانزانى ئه‌و مزگه‌وته مه‌ترسى درووستكردووه، به‌ڵام هيچ رێككارێكيان بۆ داخستنى نه‌ده‌گرته به‌ر.
گوتيشى: له فه‌ره‌نسادا تۆڕى فراوانى چه‌كداركردنى گه‌نجان هه‌ن، كه له رێگه‌ى ئه‌و پرۆسهيهوه بازرگانييه‌كى پڕ قازانج ده‌كه‌ن.