داعش گه‌ڕه‌كێكی له شاری دێرزوور سووریا كۆنتڕۆڵكردوه
به‌شێك له شاری دێرزوور هێشتا له بنده‌ستی هێزه‌كانی حكوومه‌تی سووریادایه
K24 – هه‌ولێر:
روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ و ئاژانسێكی سه‌ر به رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی(داعش) رایانگه‌یاند دوێنێ داعش گه‌ڕه‌كێكی له شاری دێرزوور رۆژهه‌ڵاتی سووریا كۆنتڕۆڵكردوه و له بنده‌ستی هێزه‌كانی حكوومه‌تی سووریای ده‌رهێناوه.
روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ كه باره‌گاكه‌ی له به‌ریتانیایه گوتی: "دوای شه‌ڕ و پێكدادانێكی توند له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی حكوومه‌تی سووریا و هاوپه‌یمانه‌كانی، ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی(داعش) به ته‌واوه‌تی گه‌ڕه‌كی پیشه‌سازی له شاری دێرزوور كۆنتڕۆڵكردوه".
دواى كۆنتڕۆڵكردنی شاری مووسڵ له عێراق له حوزه‌یرانی 2014 رێكخراوی داعش نزیكه‌ی هه‌موو پارێزگای دێرزووری نزیك له سنووره‌كانی عێراق كۆنتڕۆڵكرد.
هێشتا به‌شێك له شاری دێرزوور كه له ژێر گه‌مارۆیه‌كی توندی داعشدایه له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازیی شاره‌كه له بنده‌ستی حكوومه‌تی سووریادایه.
روانگه‌ی سووریا گوتیشی: "5 گورزی ئاسمانی و بۆردومانكردن ناوچه‌ی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانیان كردوه‌ته ئامانج" شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانیش به‌ره‌و باشوور به ئاڕاسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازیی ده‌چن.
ئاژانسیی ئه‌عماق بۆ هه‌واڵ سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی(داعش) گوتی: رێكخراوه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر چه‌ند پێگه‌یه‌كدا گرتوه كه له ژێر كۆنتڕۆڵی حكوومه‌تی سووریادابوون له گه‌ڕه‌كی پیشه‌سازی و به‌ره‌و گه‌ڕه‌كی دوای ئه‌و پێشڕه‌وی ده‌كات.
ئاژانسیی عه‌ره‌بیی سووریی بۆ هه‌واڵ باسی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی نه‌كردوه كه ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی(داعش) به ده‌ستی هێناون به‌ڵام ئه‌وه‌ی گوت: هێزه‌كانی سووریا هه‌ندێك حه‌شارگه‌ی چه‌كی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی(داعش) له گه‌ڕه‌كی پیشه‌سازی خاپووركردوه.
به پشتیوانی بۆردومانی ئاسمانی رووسیا مانگی رابردوو هێزه‌كانی سووریا ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی(داعش) له شاری ته‌دمور ناوه‌ڕاستی سووریا وه‌ده‌رنا، به‌مه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان رێكخراوه‌كه‌یان له رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵاتی وڵات پچڕاند، له مانگی ئایاری 2015 داعش شاری ته‌دموری كۆنتڕۆڵ كردبوو.
REUTERS ، م.ح