فه‌ره‌نسا به نیازه باری ته‌نگه‌تاوی بۆ ماوه‌ی دوو مانگی دیكه درێژبكاته‌وه
له حوزه‌یرانی داهاتوو فه‌ره‌نسا میوانداری پاڵه‌وانێتی توپی پێی ئه‌وروپا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند بۆ دابینكردنی ئاسایشی پاڵه‌وانێتی تۆپی پێی 2016 ئه‌وروپا، وڵاته‌كه‌ی به نیازه باری ته‌نگه‌تاوی وڵات بۆ دوو مانگی دیكه درێژ بكاته‌وه.
مانوێل فالس سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا بۆ ئێزگه‌ی فرانس ئینفۆ گوتی: "وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ رووداوێكی له‌م قه‌باره‌یه، پێویسته له بارودۆخێكی سه‌لامه‌ت و دوور له مه‌ترسیی ئه‌نجامبدرێت، هه‌روه‌ها له هه‌مانكاتدا ببێته ئاهه‌نگێك، ده‌بێت ئه‌من و ئاسایش ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین".
سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا زیاتر گوتی: "باری ته‌نگه‌تاوی ناكرێت هه‌میشه‌یی بێت به‌ڵام به‌بۆنه‌ی ئه‌و رووداوه گه‌وره‌یه...بڕیاری درێژكردنه‌وه‌مان داوه".
دواى هێرشه‌كانی سه‌ر پاریس له مانگی تشرینی دووه‌می 2015 فه‌ره‌نسا باری ته‌نگه‌تاوی سه‌پاندوه.
بارى ته‌نگه‌تاویش ده‌سه‌ڵاتێكی زیاده‌ی دیكه ده‌به‌خشێته پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كان، ئه‌و باره ته‌نگه‌تاویه‌ش تا 26 مانگی داهاتوو به‌رده‌وامده‌بێت.
پاڵه‌وانێتی تۆپی پێی 2016 ئه‌وروپاش كه فه‌ره‌نسا میوانداری ده‌كات له 10 حوزه‌یرانی داهاتوو ده‌ستپێده‌كات و ماوه‌ی مانگێك به‌رده‌وامده‌بێت.
پێشبینیی ده‌كرێت 2.5 ملیۆن هانده‌ر ئاماده‌ی پاڵه‌وانێتییه‌كه بن كه له 10 یاریگا ئه‌نجامده‌درێت و ئه‌و یاریگایانه میوانداری 51 یاری ده‌كه‌ن، 24 تیپیش له‌و پاڵه‌وانێتییه به‌شدارن.
مانوێل فالس گوتیشی: بێرنارد كازنۆڤ وه‌زیری ناوخۆ له كاتێكی داهاتووی ئه‌مڕۆ ئه‌و پێشنیازه ده‌خاته به‌رده‌م وه‌زیره‌كانی دیكه، دوای ئه‌وه‌ش پێشنیازه‌كه پێویستی به‌وه ده‌بێت له په‌رله‌مانه‌وه ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
سه‌رچاوه: REUTERS ، م. ح