لاريجانى: ئه‌مريكا تيرۆرى كردووه‌ته پاساوى ده‌ستتێوه‌ردانه‌كانى
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى شووراى كۆمارى ئيسلامى ئێران، عه‌لى لاريجانى ئه‌مريكاى به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه تيرۆرى كردووه‌ته پاساوێك بۆ ده‌ستتێوه‌ردان له كاروبارى ناوخۆى وڵاتان.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى شووراى كۆمارى ئيسلامى ئێران، عه‌لى لاريجانى ئه‌مريكاى به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه تيرۆرى كردووه‌ته پاساوێك بۆ ده‌ستتێوه‌ردان له كاروبارى ناوخۆى وڵاتان.
له ميانى پێشكه‌شكردنى وتارى وڵاته‌كه‌ى له كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مانه‌كانى ئۆراسيا كه له مۆسكۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، لاريجانى ره‌خنه‌ى له سياسه‌تى ئه‌مريكا له به‌رامبه‌ر وڵاتانى جيهاندا گرت.
لاريجانى گوتى: سيستمى يه‌كلايه‌نه و تاكجه‌مسه‌رى كه ئه‌مريكا بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كات، ده‌سته‌وه‌ستانه له ئاستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى جيهان و ئه‌و شه‌ڕانه‌ى رووده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌مريكا پرسى تيرۆرى كردووه به پاساوێك بۆ ده‌ستتێوه‌ردان له كاروبارى وڵاتانى جيهان.
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى شووراى كۆمارى ئيسلامى روونيشيكرده‌وه، وڵاتانى جيهان له ئێستادا نايانه‌وێت له ژێر هه‌ژموون و كاريگه‌رى هيچ وڵاتێكى ديكه‌دا بن. به‌ڵكو ده‌يانه‌وێت هه‌ماهه‌نگى و هاوكارى له نێوانياندا بێت و سوود له ئه‌زموونى يه‌كدى وه‌ربگرن، به تايبه‌تى له رووى وزه و ته‌كنۆلۆجياى پێشكه‌وتووه‌وه.
لاريجانى له به‌شێكى ديكه‌ى وتاره‌كه‌يدا باسى له سيستمى سزاكانى ئه‌مريكا كرد، كه به‌رامبه‌ر به وڵاتان په‌يڕه‌ويان ده‌كات و نموونه‌شى به ئێران هێنايه‌وه كه به پاساوى به‌رهه‌مهێنانى وزه‌ى ناووكى و نيگه‌رانى ئه‌مريكا له تواناكانى ئێران، سزاى به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پاندبوو.
سه‌رچاوه: سى ئێن ئێن
و: ئ.هـ