له به‌ريتانيا خه‌ڵات بۆ گاڵته‌جاڕى به ئه‌ردۆغان ته‌رخانده‌كرێت
گۆڤارێك كه نووسينگه‌ى سه‌ره‌كى له بريتانيايه، خه‌ڵاتێكى ته‌رخانكردووه بۆ هه‌ر كه‌سێك به هێزترين هۆنراوه‌ى گاڵته‌جاڕى دژ به سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان بنووسێت
K24 – هه‌ولێر:
گۆڤارێك كه نووسينگه‌ى سه‌ره‌كى له بريتانيايه، خه‌ڵاتێكى ته‌رخانكردووه بۆ هه‌ر كه‌سێك به هێزترين هۆنراوه‌ى گاڵته‌جاڕى دژ به سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان بنووسێت، كه له‌سه‌ر هۆنراوه‌يه‌ك ناوبراو به‌رده‌رگاى دادگاى له هۆزانڤانێكى كۆميديايى ئه‌ڵمانيا گرتووه.
به‌هاى خه‌ڵاته‌كه كه گۆڤارى سبيكتاتۆر رايگه‌ياندووه، 1000 جنيه‌ى ئيته‌رلينييه كه به‌رامبه‌ره به 1440 دۆلارى ئه‌مريكايى و يه‌كێك له خوێنه‌رانى گۆڤاره‌كه پاره‌كه‌ى ته‌رخانكردووه.
له رێگه‌ى شاشه‌ى كه‌ناڵى دووى ئه‌ڵمانيا ناسراو به ZDF هونه‌رمه‌ندى كۆميديايى ئه‌ڵمانيا يان بومرمان گۆرانييه‌كى گاڵته‌جاڕانه‌ى له دژى ئه‌ردۆغان بڵاوكرده‌وه، كه ئاماژه‌ى سێكسى بۆ ئه‌ردۆغان تێدايه.
حكومه‌تى ئه‌نگێلا مێركڵى راوێژكارى ئه‌ڵمانيا بڕياريدا لێكۆڵينه‌وه‌ى دادوه‌رييانه له‌و پرسه بكات، چونكه به گوێره‌ى ياسايه‌كى ئه‌ڵمانيا كه به ده‌گمه‌ن كارى پێده‌كرێت، سوكايه‌تيكردن به سه‌ركرده و رێبه‌رانى وڵاتانى ديكه قه‌ده‌غه كراوه.
مێركڵ له‌و باره‌يه‌وه رايگه‌ياندووه، قسه‌ى كۆتايى بۆ دادگايه. ئه‌و پرسه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ داواكارى گشتيى كه به شێوه‌يه‌كى ره‌سميى بومرمانى تۆمه‌تبار كردووه.
بومرمان به هۆى ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى له لايه‌ن توركه‌كانى ئه‌ڵمانياوه له‌سه‌ر ژيانى درووستبووه، له لايه‌ن پۆليسه‌وه پارێزگارى لێده‌كرێت.
هاوكات له‌گه‌ڵ راگه‌يه‌ندراوى گۆڤارى سبيكتاتۆر بۆ به‌خشينى خه‌ڵاته‌كه، نووسه‌رى گۆڤاره‌كه، دوگلاس موراى، له وتارێكدا نووسيويه‌تى: راستى له‌وه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێت كه ته‌نيا به بيركردنه‌وه له بوونى وه‌ها كه‌يسێكى دادگاييكردن، ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌ڵمانيا گۆڕاوه بۆ كه‌مێك زياتر له ويلايه‌تێكى ئه‌ردۆغان.
موراى ئه‌وه‌شى نووسيوه: داواكارم هه‌موو خه‌وێنه‌ران هه‌وڵى خۆيان بده‌ن و به‌شدارى له‌و پێشبڕكێيه‌دا بكه‌ن و شيعر و هۆنراوه‌ى گاڵته‌جاڕانه له دژى ئه‌ردۆغان بنووسن.
له 2014ه‌وه كه ئه‌ردۆغان پۆستى سه‌رۆكايه‌تى توركياى گرتووه‌ته ده‌ست 2000 سكاڵاى له دژى ئه‌و كه‌سانه تۆماركردووه كه سووكايه‌تييان پێكردووه.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕى بى بى سى
و:ئ.هـ