ئه‌مریكا: به‌لای كه‌م 8 كه‌س له لافاوىى هوستن له تێكساس گیانیان له ده‌ستداوه
"هه‌موو ئه‌وانه‌ی گیانیان له ده‌ستداوه له نزیك ئۆتۆمبێڵه‌كان دۆزراونه‌ته‌وه"
K24 – هه‌ولێر:
به‌هۆی باران و لافاوه‌وه به‌لای كه‌م 8 كه‌س له ناوچه‌ی هوستن له تێكساس له ئه‌مریكا گیانیان له ده‌ستداوه.
پۆلیسی خۆجێیی و په‌یمانگه‌ی زانستی پزیشكیی داد(شه‌رعی) رایانگه‌یاندوه هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ئه‌و لافاوه‌وه گیانیان له ده‌ستداوه له نزیك ئۆتۆمبێڵه‌كان دۆزراونه‌ته‌وه له‌و ناوچانه‌ی ژێر ئاو كه‌تبوون.
فه‌رمانگه‌ی روانگه‌ی كه‌شوهه‌وای نیشتمانیی رایگه‌یاند دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه 20 نیسان له چواره‌م گه‌وره‌ترین شار له وڵات یه‌ك ئینج یان كه‌متر باران باریوه، ئاستیی ئاو له هه‌ندێك به‌شی شاره‌كه به‌رزبوه‌ته‌وه و به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ندێك له رێگاكان وه‌ك ده‌ریاچه‌یان لێهاتبوو.
REUTERS , م.ح