رووحانى ده‌خوازێت په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوخۆی عێراق خێرا چاره‌سه‌ربكرێن
رووحانى سه‌قامگیریی و ئاسایشی عێراقی به سه‌قامگیریی و ئاسایشی ئێران داناوه
K24 – هه‌ولێر:
حه‌یده‌ر عه‌بادیی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و حه‌سه‌ن رووحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیان كردوه، رووحانی هیوای خواستوه په‌ره‌سه‌ندنه ناوخۆییه‌كانی عێراق به خێرایی چاره‌سه‌ربكرێن.
به گوێره‌ی ئاژانسیی ته‌سنیم: حه‌سه‌ن رووحانی له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا به عه‌بادیی راگه‌یاندوه ئێران سه‌قامگیریی و ئاسایشی عێراق به سه‌قامگیریی و ئاسایشی خۆی داده‌نێت و ئه‌وپه‌ڕی تواناشی ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی به‌هێزی بكات.
له به‌شێك له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا سه‌رۆك كۆماری ئێران ئه‌وه‌شی هیوای خواستوه: به‌هۆی هه‌ستیاری بارودۆخی سیاسیی عێراق، په‌ره‌سه‌ندنه ناوخۆییه‌كانی ئه‌مدواییه له عێراق به خێرایی چاره‌سه‌ر بكرێن، به ئاڕاسته‌یه‌ی راست و دروست بێت كه خزمه‌ت به به‌رژوه‌ندییه‌كانی گه‌لی عێراق بكات، ئه‌مه‌ش به‌وه ده‌بێت به‌رپرسانی عێراقیی پشت به زیره‌كی و ژیری و ده‌ركپێكردن ببه‌ستن.
ئاژانسیی ته‌سنیم ئێرانی زیاتر بڵاویكرده‌وه، له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا: عه‌بادیی باسی په‌ره‌سه‌ندنه نوێیه‌كانی ره‌وشی سیاسیی و ئه‌منیی له عێراق كردوه.
له به‌شێك له‌و هه‌واڵه‌ی ئاژانسیی ته‌سنیم هاتوه: عه‌بادیی وای داناوه كه داعش هه‌ڕه‌شه بۆ ناوچه‌كه و جیهان دروستكردوه، دووپاتیشیكردوهتهوه پێویسته هاریكاریی ئیقلیمی فراوان هه‌بێت بۆ رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی.
م.ح