قەیرانی سووریا بەرپرسانی باڵای ئەمریكا و ئەوروپا كۆدەكاتەوە
بڕیارە دووشەممەی داھاتوو 25ی نیسان، بەرپرسانی باڵای وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا لەھانۆڤەر کۆببنەوە
K24 - ھەولێر:
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئاشکرای دەکات، بڕیارە ھەفتەی داھاتوو، بەرپرسانی باڵای ئەمریکا، فەرەنسا، بەریتانیا، ئەڵمانیا و ئیتاڵیا لە شاری ھانۆڤەری ئەڵمانیا کۆببنەوە، تایبەت بە چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا و ھەوڵدان بۆ بەردەوامیدان بە دانووستانەکانی جنێڤ.
ژان ماڕک ئایرۆڵت، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بڕیارە دووشەممەی داھاتوو 25ی نیسان، بەرپرسانی باڵای وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا لەھانۆڤەر کۆببنەوە، وەکو ئەندامانی گروپی ھاوکاریکردنی سووریا لە ئەڵمانیا کۆببنەوە، تا ستراتیژییەتی داھاتووی گروپەکە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا دیاریی بکەن.
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ئەوەشی ئاشکرا کرد، کە لەو کۆبوونەوەیە، بڕیارە ھەریەك لە سەرۆکی فەڕەنسا فرانسوا ئۆلاند، باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا و دەیڤد کامیڕۆنی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و ئەنگێلا مێرکڵی راوێژکاری ئەڵمانیا بەشداری بکەن.
5 ساڵە شەڕی نێوخۆ لە سووریا بەردەوامی ھەیە لە نێوان ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵاتی سووریا، جگە كە ھەریەك لە رێكخراوی داعش و بەرەی نوسڕە، كە دەستیان بەسەر چەند ناوچەیەك داگرتووە، لە سووریا.