وێنەی ئافرەتێكی رەش پێست دەخرێتە سەر دروای ئەمریكا

ھاریات توبمان، ئەو ئافرەتە رەش پێستەی لەساڵانی 1820 لەدژی کۆیلایەتی لە ئەمریکا خەباتیکرد و بە ھەزاران کچی رەش پێستی لەدەست کۆیلایەتی رزگار کرد

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/38e751f8-c0c0-4b7d-8366-3acf65d88dfd/Rash%20Pest%20Dolar.ism/manifest

K24 – ھەولێر:

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ئاشکرای کرد کە وێنەی ھاریات توبمان، ئەو ئافرەتە رەش پێستەی لەساڵانی 1820 لەدژی کۆیلایەتی لە ئەمریکا خەباتیکرد و بە ھەزاران کچی رەش پێستی لەدەست کۆیلایەتی رزگار کرد، دەخرێتە سەر کاغەزی 20 دۆلاری و جێگەی وێنەی حەوتەم سەرۆکی ئەمریکا ئەندرۆ جاکسۆن دەگرێتەوە.

جاک لیو، وەزیری خەزێنەی ئەمریکا رایگەیاند: "ئەوە چیرۆکی گەورەیی ئەمریکا دەگەڕێتەوە و راستیی دیموکراسیەتی ئەمریکا دەسەلمێنێت، کە گرنگ نییە خەڵکی کوێیت و چۆن دەژیت، تۆ لەم وڵاتە دەتوانیت، رەوشی وڵاتەکەت بگۆڕیت و ببیتە سیمبوڵ".

ھەروەھا بڕیارە گۆڕانکاریی لە وێنەکانی کاغەزی 10 و 5 دۆلاری بگۆڕدرێت و زۆربەی وێنەی ئەو کەسانەی جێگەی وێنەی سەرکردە کۆنەکانی ئەمریکا دەگرنەوە، ئافرەتن و یەکێک لەو ئافرەتانەی کە وێنەکەی دەخرێتە سەر کاغەزی 5 دۆلاری، خانمی یەکەمی پێشووی ئەمریکا ئێلینەر رۆزڤێڵتە.

جازمن جێفەرسۆن، ھاووڵاتی ئەمریکی دەڵێت: "ئەوە گۆڕانکارییەکی باشە، لەبەرئەوەی تا ئێستا کەمینەکانی ئەمریکا، لەسەر دراوی ئەمریکا نابینرێن، بۆیە ئەوە ھەنگاوێکی باش و گەورەیە کە وێنەی توبمان شان بە شانی سەرکردە و کەسە گرنگەکانی دیکەی ئەمریکا لەسەر دراوەکەمان ببینرێن".

بەرپرسانی ئەمریکا رایدەگەیەنن کە دۆلارە نوێیەکان لەساڵی 2020 دەکەوێتە بازاڕەوە و ئەم بڕیارە لەدوای چەندین دەبەیت و فشاری رێکخراوەکانی تایبەت بە مافەکانی ئافرەتان دێت کە دوایانكردبوو، پێویستە وێنەی چەند ئافرەتێک بخرێتە سەر کاغەزی دۆلاری ئەمریکی.