ئاژانسێكى رووسيا: ئێران مووشەکی نوێی تاقیکردووەتەوە
لە هەفتەی رابردوودا ئامێرەکانی چاودێریی رووسیا هەستیان بە تاقیکردنەوەی مووشەكێکی دیکەی ئێران کردووە.
K24 – ههولێر:
ئاژانسی هەواڵی ئینتەرفاکسی رووسیا لە زارى سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاويكردهوه، لە هەفتەی رابردوودا ئامێرەکانی چاودێریی رووسیا هەستیان بە تاقیکردنەوەی مووشەكێکی دیکەی ئێران کردووە.
ئاماژە بە ناوی سەرچاوەکەی ئاژانسی ئینتەرفاکس نەکراوە کە رۆژی پێنجشەممە بڵاويكردهوه، وێستگەکانی چاودێریکردن لە "اورسەک" و "اورماویەر"ـەوە بۆیان دەرکەوتووە، لە ئێران مووشەکێکی دوورهاوێژ تاقیکراوەتەوە.
رۆژێک پێشتر، بڵاوکراوەی "واشنتۆن فریبیکەن" لە ئەمریکا ، نووسیبووی: ئێران لە هەفتەی رابردوودا مووشەکێکی نوێی بۆ یەکەمجار تاقیکردووەتەوە کە واشنتۆن بە هەوڵی دروستکردنی مووشەکی دوورهاوێژی دەزانێت.
بڵاوکراوەکە نووسیويەتی: ئێران رۆژی سێشەممە، مووشەکی هەڵگری مانگی دەستکردی تاقیکردووەتەوە کە دامەزراوە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا بەگشتی تاقیکردنەوەكه بە سەرکەوتوو دەزانن، بەڵام ئەو مووشەکە بە ئامانجی دیاریکراو نەگەیشتووە.