هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى قۆناغى دووه‌مى هه‌ڵبژاردنى ئێران ده‌ستيپێكرد
سەرۆکی ناوەندی هەڵبژاردنەکانی وەزارەتی ناوخۆی کۆماری ئیسلامی راگەیاند، هەڵمەتی قۆناغی دووه‌مى خوولی دەیەمی هەڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى شووراى کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌مڕۆ دەستیپێکرد.
K24 – هه‌ولێر:
سەرۆکی ناوەندی هەڵبژاردنەکانی وەزارەتی ناوخۆی کۆماری ئیسلامی راگەیاند، هەڵمەتی قۆناغی دووه‌مى خوولی دەیەمی هەڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى شووراى کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌مڕۆ دەستیپێکرد.
محەممەد موحسن موقیمی رایگەیاند، 136 پاڵێوراو لە 21پارێزگای ئێران لەو بازنانەی هەڵبژاردن کێبڕكی دەکەن، کە لە قۆناغی یەکەمی هەڵبژاردنەکاندا نەتوانراوە نوێنەرەکانیان بۆ ئه‌نجوومه‌نى شووراى كۆمارى ئيسلامى ئێران هەڵبژێرن.
ئەو هەڵمەتانە سەر لە بەیانی ئه‌مڕۆ دەستیانپێکرد و تا کاتژمێر 8ی سەر لە بەیانی 28ی نیسان بەردەوام دەبن.
پاڵێوراوانی ئەم قۆناغەی هەڵبژاردن، بۆ گەیشتن بە 68 کورسی ئه‌نجوومه‌نى شووراى كۆمارى ئيسلامى ئێران له 55 بازنەدا کێبڕکێ دەکەن.
قۆناغی یەکەمی خوولی دەیەمی هەڵبژاردنەکانی ئه‌نجوومه‌نى شووراى كۆمارى ئيسلامى ئێران 26ی شوباتی ئەمساڵ بۆ پڕکردنەوەی 290 کورسی به‌ڕێوه‌چوو، كه 222پاڵێوراو دەنگی پێویستیان بەدەست هێنابوو.