ئێران دهروازهيهك بۆ كۆڵبهرانى رۆژههڵاتى كوردستان دهكاتهوه
K24 – ههولێر:
دوای ماوەیەک داخرانی سنوورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕووی کۆڵبەراندا، لە رۆژی شەممەوە کۆڵبەران دەتوانن لە سنووری نەوسوودی پارێزگای کرماشان کەلووپەل لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ رۆژهەڵات بگوازنەوە.
بە گوێرهى هەواڵی ئاژانسی تەسنیم، قایمقامی شاری پاوەی پارێزگای کرماشان ئهمڕۆ لە کۆبووەنەوەیەکدا له خاڵی سنووری نەوسوود، كه دهكهوێته سهر سنووری هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، لە رۆژی شەممەوە ئەو سنوورە بەڕووی کۆڵبەراندا دەکرێتەوە.
سنووری نەوسوود و هەرێمی کوردستان، چەند مانگ لەمەوبەر بەڕووی کۆڵەبەراندا داخرا.
ماوەیەکە سنوورەکانی سەرانسەری رۆژهەڵات و هەرێمی کوردستان لەلایەن حكوومهتی ئێرانەوە بەرووی کۆڵبەراندا داخراون.
ئەو کۆڵبەرانە بە قاچاخچی دانانرێن و بە رەزامەندیی حکوومەتی ئێران چەند کاڵا و کەلوپەڵێک بەرەو رۆژهەڵات دەگوازنەوە.
لە چەند رۆژی رابردوودا هاووڵاتیانی شارەکانی بانە، سەردەشت و پیرانشار و مەریوان، بە داخستنی دووکانەکانیان و گردبوونهوه، ناڕەزاییان لە داخستنی سنوورەکانی رۆژهەڵات و هەرێمی کوردستان دەربڕی.