حەڤدە چەکداری دیکەی ئێرانی و ئەفغانی لە سووريا كوژران
حەڤدە چەکداری دیکەی ئێرانی و ئەفغانی کە لە شەڕی سووریا كوژرابوون، له ئێران ئهسپهردهى خاك كران.
K24 – ههولێر:
حەڤدە چەکداری دیکەی ئێرانی و ئەفغانی کە لە شەڕی سووریا كوژرابوون، له ئێران ئهسپهردهى خاك كران.
بەشی راگەیاندنی سوپای پاسداران لە پارێزگای قوم رۆژی چوارشەممە هەواڵی بهخاكسپاردنى حەوت ئەفغانیی نيشتەجێی قومی بڵاو کردەوە کە لە شەڕی سووریادا کوژراون.
له لايهكى دیکەوە ميدياى ئێران هەواڵی بە خاک سپاردنی سێ پاسداری ئێرانی لە پارێزگاکانی یەزد و گوڵستانيان بڵاو کردەوە.
به گوێرهى زانيارى دوو کەسیش لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان و پێنج کەسیش شارەکانی چالووس، جەهروم، مەشهەد و شێروان بە خاک سپێردراون.
کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێ هێزەکانی تەنیا وەک راوێژکار لە سوریان و لە شەڕەکاندا بەشداری ناکەن.