كارتهر: سوپاى ئهمريكا ئامادهيه وهڵامى كردهوهكانى ئێران بداتهوه
وەزیری بەرگری ئەمریکا رايگهياند، رێککەوتننامەی ناووكى رێگا نادات ئێران دەستی بە چەکی ناووكى رابگات، بەڵام سوپای ئەمریکاش هەموو کات ئامادەیە وهڵامی کردەوەکانی ئیران بۆ ناسەقامگیر کردنی ناوچەکە بداتەوە.
K24 – ههولێر:

كارتهر گوتيشى: لە بارهى ئێرانەوە وەک ئاماژەم پێدا ئێمە لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو پێمان وایە کە رێککەوتننامەی ناووكى رێگا نادات ئێران دەستی بە چەکی ناووكى رابگات.
ههروهها گوتى: زۆر بابەتی دیکەی هەیە کە ئێمە نیگەرانین سەبارەت بە کردەوەکانی ئیران لە ناوچەکەدا. ئەوە یەکێک لە هۆکارەکانی ئەوەیە کە من جەختم کردەوە کە رێککەوتننامەی ناووكى هیچ سنوور و بەربەستێک ناخاتە سەر رێگای ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئەو شتەی کە ئێمە دەبێت لە وەزارەتی بەرگری بیکەین لە دۆخی ئێمە و ئامادەیی ئێمە و پلاندانانی ئێمە و بەشداریی ئێمەدا هیچ گۆڕانێک رووی نەداوە.
ئاماژهشى بۆ ئهوه كرد، سوپای ئەمریکا توانایی ئەوەی هەیە و پابەندیشە بە وهڵام دانەوەی کردەوە نەشیاوەکانی ئێران کە دەبنە هۆی ناسەقامگیری له ناوچهكهدا.