له مه‌كسيك كارگه‌يه‌كى پترۆكيميايى ته‌قييه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
به‌هۆی بوونی گرفتی ته‌كنیكی له لووله‌ی ماده‌ی ئیسیلین، كارگه‌ی پیمی كسی پترۆكیميايی له مه‌كسيك ته‌قیه‌وه و به‌وهۆیه‌وه 3 كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و سه‌دانی دیكه‌ی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
كارگه‌ی پیمی كس مه‌كسیكی كه كارگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وڵاتی مه‌كسیكه و له لایه‌ن كۆمپانیای نه‌وتی نیشتيمانی مه‌كسیكیه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت، به‌هۆی بوونی گرفت له لووله‌ی گواستنه‌وه‌ی گازی ئیسیلین ته‌قییه‌وه و دانیشتوانی ده‌وروبه‌ری كارگه‌كه‌ش ئاگادار كرانه‌وه كه ناوچه‌كه چۆڵبكه‌ن.
لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان هۆشداريان داوه‌ته دانيشتوانى ناوچه‌كه، كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گازی ژه‌هراوی ئه‌گه‌ری توشبوونیان به ژه‌هراوی بوون له ئارادايه و به‌و هۆيه‌وه پێويسته ماڵه‌كانيان به‌جێبهڵن و له ناوچه‌كه دوور بكه‌ونه‌وه.
پاريش به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كارگهكانیهوه به‌هۆكاری جیاواز كۆمپانیای پیمی كس نزیكه‌ی 800 ملیۆن دۆلار زیانی ئابووری پێگه‌یشت و به‌های بازاریشی له كورتی دا.