ئێران بڕیارێكی دادگای باڵای ئه‌مریكیی به "دزیكردن" ناوده‌بات
دادگای باڵای ئه‌مریكیی 2 ملیار دۆلاری له پاره بلۆككراوه‌كانی ئێرانی بۆ قوربانیانی چه‌ند هێرشێك بڕیوه‌ته‌وه كه "ئێران ئه‌نجامی داون یان پشتیوانیكردوون"
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسیی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه: دادگای باڵای ئه‌مریكا بڕیارێكی ده‌ركردوه 2 ملیار دۆلار له پاره بلۆككراوه‌كانی ئێران ببڕێت بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیان و خێزانی قوربانیانی چه‌ند هێرشێك كه "ئێران ئه‌نجامی داون یاخود پشتیوانی كردوون".
حوسێن جابر ئه‌لئه‌نساری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتی: "ئه‌و بڕیاره وه‌ك دزیكردن وایه له موڵك و سامانی كۆماری ئیسلامیی ئێران و له‌گه‌ڵ یاسای نێوده‌وڵه‌تیش دژ یه‌كه".
ئه‌وانه‌ی له هێرشه‌كان رزگاریان بووه و نوێنه‌رانی ئه‌و ئه‌مریكیانه‌ی له‌و هێرشانه كوژراون، داوای پێدانی ئه‌و پارانه ده‌كه‌ن كه ئێستا له نیویۆرك بلۆككراون و بریتین له قه‌واڵه‌كان كه بانكی ناوه‌ندیی ئێران وه‌به‌رهێنانی تیادا كردوه.
له نێو قوربانییه‌كان خێزانی 241 سه‌ربازیی ئه‌مریكیی هه‌ن كه له 23 تشرینی یه‌كه‌می 1983 له دوو هێرشی خۆكوژی كوژراون كه ئه‌و دوو هێرشه هه‌ردوو كه‌تیبه‌ی ئه‌مریكیی و فه‌ره‌نسی له هێزه‌كانی فره‌ڕه‌گه‌ز له به‌یرووتی پایته‌ختی لوبنان كردنه ئامانج.
خاوه‌ن سكاڵاكان ملیاران دۆلاریان وه‌ك قه‌ره‌بوو برده‌وه كه دواتر پێیان نه‌درا، ئه‌وانیش روویانكرده دادگاكانی نیویۆرك و داوایان لێ‌كردن كاربكات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر پاره‌ی دانراوی ئێران‌دا بگرن.
له 2008 هه‌ندێك پاره بلۆككران كه نێوه‌ندانی دارایی له نێویشیاندا كۆمپانیای كلێرستریم له لۆكسمبۆرگ تیایدا به‌شداربوون.
ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای ئه‌مریكا دوای تێپه‌ڕبوونی 9 مانگ به‌سه‌ر واژووكردنی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی ئێران، له چوارچێوه‌یه‌كی هه‌ستیاری له‌یه‌ك نزیكبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو دیبلۆماتی ئێران و ئه‌مریكا هات.
AFP ، م.ح