چين: هاوكارى لايهنهكانى سووريا دهكهين بۆ گهيشتن به رێككهوتن
نوێنەری نوێی چین لە سووریا بهڵێنى دا ھاوكاری لایەنەكانی بەرھەڵستكاری سووریا بكات بۆ گەیشتن بە رێگەچارەیەكی سیاسی بۆ قهيرانى سووريا.
K24 – ههولێر:
نوێنەری نوێی چین لە سووریا بهڵێنى دا ھاوكاری لایەنەكانی بەرھەڵستكاری سووریا بكات بۆ گەیشتن بە رێگەچارەیەكی سیاسی بۆ قهيرانى سووريا.
چی چیایەن رۆژی پێنجشەممە لەگەڵ وەلید موعەلييم وەزیری دەرەوەی سووریا كۆبووەوە و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: چین لە رێگەی ئەزموون و پێشنیازەكانی دەیەوێت ھاوكاری لایەنە بەرھەڵستكارەكانی سووریا بكات بۆ ئەوەی ئەو لایەنانە لەیەكتر نزیكبكاتەوە.
چین لە كۆتايی مانگی رابردوودا چی چیایەنی وەك یەكەم نوێنەری خۆی لە سووریا دهستنيشانكرد بۆ ئەوەی چالاكییەكانی وڵاتەكە لە سووریا و رۆژھەڵاتی ناوەڕاست زیاتر بكات.
وەلید موعەلييم لە دانیشتنەكەدا، وڵاتانی ئەوروپا و ناوچهكهى بە ھاوكاریكردنی تیرۆريستان و دەستوەردان و زیاتركردنی شەڕ لە سووریا تۆمەتباركرد.
گوتیشی فەرەنسا، سعوودیە، قەتەر، توركیا، بەریتانیا نایانەوێت رێگەچارەی سیاسی لە سووریا بدۆزرێتەوە.
ماوەی پێنج ساڵە شەڕ و دووبەرەكیی سیاسی لە سووریا دەستیپێكردووە،
لەو ماوەیەدا، 5 ملیۆن كەس لە وڵاتەكە بۆ دەرەوە كۆچیان كردووە و ھەمان ھێندیش لەناوەوە ئاواره بوون. زیاتر لە 250ھەزار كەسیش گیانیان لەدەستداوە.