شاژنى بهريتانيا ئاههنگى 90 ساڵهى لهدايكبوونى ساز كرد
دەیان ھەزار كەس سەردانی شارۆچكەی وینزەریان كرد بۆ بەشداریكردن لە ئاھەنگی لەدایكبوونی شاژن ئەلیزابێسی دووەم.
K24 – ههولێر:
دەیان ھەزار كەس سەردانی شارۆچكەی وینزەریان كرد بۆ بەشداریكردن لە ئاھەنگی لەدایكبوونی شاژن ئەلیزابێسی دووەم.
ئەلیزابێس ئەلێكساندرا مێری كە ناسراوە بە ئەلزابێسی دووەم، بەتەمەنترین شاژنی بەریتانیایە و دوێنێ پێنجشەم 21ی نیسان/ ئهپريلى 2016، تەمەنی بووە 90 ساڵ.
ھەواداران شەوێك پێش رۆژی لە دایكبوونی شاژن و سەرەڕای نزمبوونەوەی پلەی گەرمی بۆ ژێرەوەی 10 پلە، لە شارۆچكەی وینزەر ئامادەبوون بۆ ئەوەی شاژنەكەیان ببینن.
شاژن ئەلیزابێس لە جەنگی دووەمی جیھانییەوە، ھەموو قۆناغەكانی گەشەی كۆمەڵایەتی و سیاسی بەریتانیای بینیوە. زۆربەی ھاووڵاتییانی بەریتانیا بەشاژنی خۆیانی دەزانن و رێزێكی زۆریان بۆی ھەیە.
سەرەڕای گەیشتنی بە تهمهنى 90 ساڵى، شاژن ئەلیزابێس ئێستاش چالاكە و كاروباری شاھانە و دیدارەكانی بە رێكوپێكی بەڕێوەدەبات.