شاژنى به‌ريتانيا ئاهه‌نگى 90 ساڵه‌ى له‌دايكبوونى ساز كرد

دەیان ھەزار كەس سەردانی شارۆچكەی وینزەریان كرد بۆ بەشداریكردن لە ئاھەنگی لەدایكبوونی شاژن ئەلیزابێسی دووەم.

K24 – هه‌ولێر:

دەیان ھەزار كەس سەردانی شارۆچكەی وینزەریان كرد بۆ بەشداریكردن لە ئاھەنگی لەدایكبوونی شاژن ئەلیزابێسی دووەم.

ئەلیزابێس ئەلێكساندرا مێری كە ناسراوە بە ئەلزابێسی دووەم،  بەتەمەنترین شاژنی بەریتانیایە و دوێنێ پێنجشەم 21ی نیسان/ ئه‌پريلى 2016، تەمەنی بووە 90 ساڵ.

ھەواداران شەوێك پێش رۆژی لە دایكبوونی شاژن و سەرەڕای نزمبوونەوەی پلەی گەرمی بۆ ژێرەوەی 10 پلە، لە شارۆچكەی وینزەر ئامادەبوون بۆ ئەوەی شاژنەكەیان ببینن. 

شاژن ئەلیزابێس لە جەنگی دووەمی جیھانییەوە،  ھەموو قۆناغەكانی گەشەی كۆمەڵایەتی و سیاسی بەریتانیای بینیوە. زۆربەی ھاووڵاتییانی بەریتانیا بەشاژنی خۆیانی دەزانن و رێزێكی زۆریان بۆی ھەیە. 

سەرەڕای گەیشتنی بە ته‌مه‌نى 90 ساڵى، شاژن ئەلیزابێس ئێستاش چالاكە و كاروباری شاھانە و دیدارەكانی بە رێكوپێكی بەڕێوەدەبات.