بەھۆی رۆچوونی زەوی لە ھیندستان 16 كەس گیانیان لەدەستدا
هه‌رێمه‌كه ناوچه‌یه‌كی هه‌ژارنشینه

K24 - هه‌ولێر:
بەھۆی بارانی زۆر و دروستبوونی لافاوەوە، ڕۆژی پێنجشەم لە ناوچه‌ی تاوانگ، لەسەر سنووری ھیندستان-پاكستان، كه ناوچه‌یه‌كی هه‌ژارنشینه، رۆچوونی زەوی ڕوویدا و بەوھۆیەوە بەلانیكەم 16 كەس كوژران، كە زۆربەیان كرێكاربوون.
تیمەكانی فریاكەوتن بە شۆفەڵ و ئامێری چاڵھەڵكەندن گەیشتوونەتە شوێنەكە، بەڵام تا ئێستا نەتوانراوە لاشه‌ی ھەموو قوربانییەكان لە قوڕو لیتەدا دەربھێنرێن.
زەوی ڕۆچوونەكە لە دەوری كاتژمێر 3ی بەیانی ڕوویداوە.