ژمارهى كوژراوانى تهقينهوهكهى مهكسيك گهيشته 13 كهس
ژمارەی كوژراوانی تەقینەوەی كارگەی پیترۆكیمیاییی پیمێكس بۆ 13 كەس بەرز بووەوە.
K24 – ههولێر:
ژمارەی كوژراوانی تەقینەوەی كارگەی پیترۆكیمیاییی پیمێكس بۆ 13 كەس بەرز بووەوە.
ژمارەیەكی زۆر لە كەسوكاری قوربانییان لە دەرەوەی نەخۆشخانەی ڤێراكروز لە شاری مەكسیكۆ وەستاون چاوەڕێی ھەواڵی خۆشەویست و كەسوكارە برینداربووەكانیان دەكەن. لەبەر گەرمی و شێداری ھەرێمەكەش ژمارەیەك ھاووڵاتی لە چاوەڕوانیدا بورانەوە.
بەھۆی دڵۆپەكردنی ماددەی كیمیایی لە بەشی كلۆردا لە كۆمپانیای پیمێكس تەقینەوەیەك روویدا و بەوھۆكارەوە تا ئێستا 13 كەس گیانیان لەدەستداوە. نزیكەی 136 كهس برینداربوون و 20 كهسى دیكەش بێھەواڵن.
پێنە نیتۆ سەرۆكی مەكسیك سەردانی نەخۆشخانەی ڤێراكروزی كرد و دڵنەوایی خەڵكەكەی دایەوە.
لە 2012دا 37 كەس لە تەقینەوەیەكی ھاوشێوە لە بنكەی سەرەكی كۆمپانیاكە لە مەكسیكۆ كوژران و لە 2013شدا 26 كەسی دیكە لە ئاگركەوتنەوەیەك لە بنكەیەكی كۆمپانیاكە لە باكوری مەكسیكۆ گیانیان لەدەستدا.