يه‌كێتى ئه‌وروپا: رێككه‌وتنى تايبه‌ت به په‌نابه‌ران له‌گه‌ڵ توركيا جێبه‌جێ نه‌كراوه
دەربارەی كێشە پەیوەندیدارەكانی پەناخوازان و لە میانەی كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ژماره‌يه‌ك وڵاتی ئەوروپايی، جەخت لە جێبەجێكردنی رێككەوتننامەی توركیا و یەكێتی ئەوروپا كرایەوە.
K24 – هه‌ولێر:
دەربارەی كێشە پەیوەندیدارەكانی پەناخوازان و لە میانەی كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ژماره‌يه‌ك وڵاتی ئەوروپايی، جەخت لە جێبەجێكردنی رێككەوتننامەی توركیا و یەكێتی ئەوروپا كرایەوە.
وەزیری دەرەوەی یۆنان، نیكۆس كۆتزیاس لەو بارەیەوە نیگەرانی خۆی پیشانداو راشیگەیاند، پێویستە بیر لە پلانی دووەم بكرێتەوە، چونكە رێككەوتنەكە كاری پێنەكراوە، سەرەڕای كەمبوونی رێژەی پەنابه‌ران، به‌ڵام هێشتا له توركياوه په‌نابه‌ر گه‌يشتوونه‌ته سنووره‌كانى يۆنان.
دەربارەی ھەمان كێشە، وەزیری دەرەوەی مەكدۆنیا، نیكۆلا پۆپۆسكی، ئەوەی نەشاردەوە، كە رێكخراوە سەربەخۆكان و قاچاخچییەكان تەواو ھاریكاری یەكتری دەكەن لە ئەودیو كردنی پەنابه‌ران.
له نوێترين پێشهاتى ره‌وشى په‌نابه‌راندا، ناوه‌نده ميدياييه‌كانى ئه‌وروپا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كۆچى په‌نابه‌ران له توركياوه بۆ يۆنان ده‌ستيپێكردووه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش نيگه‌رانى له لاى وڵاتانى يه‌كێتى ئه‌وروپا درووستكردووه، چونكه ئه‌وان له‌گه‌ڵ توركيا رێككه‌وتبوون، كه ئه‌نقه‌ره رێگر بێت له چوونى په‌نابه‌ران بۆ يۆنان، به‌ڵام ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى كۆچ بێهيوايى لاى ئه‌وروپاييه‌كان درووستكردووه.
جوەڵ میلمان گوتەبێژی رێكخراوی پەنابەرانی نێودەوڵەتی، ئای ئۆ ئێم رایگەیاند، كۆچی پەنابەران بۆ یۆنان دووبارە دەستیپێكردووەتەوە و لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا نزیكەی 150 كەس لە رۆژێكدا پەڕیونەتەوە یۆنان. ئەوەش ئاماژەیەكە بۆ دووبارە سەرھەڵدانی كۆچی پەنابەران بۆ یۆنان.
سەرەتای مانگی رابردوو یەكێتی ئەوروپا و توركیا گەیشتنە رێككەوتن ھەموو ئەو پەنابەرانە رەوانەی توركیا بكەنەوە كە لە دوای 20ی ئازاردا دەگەنە یۆنان، بەڵام سەرەڕای ئەو بڕیارە رۆژانە پەنابەران روو لە سنوورى یۆنان دەكەن.
لە چەند رۆژێكدا ھیچ پەنابەرێك نەگەیشتوونەتە دوورگەكانی یۆنان، بەڵام لەم مانگەدا سەریھەڵداوەتەوە و دەستی بەزیادكردن كردووە. لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا نزیكەی 150 كەس لە رۆژێكدا پەڕیونەتەوە یۆنان.
ميلمان گوتى: بە بەراورد بە مانگی رابردوو ژمارەكە زۆر بچووكە، بەڵام ئاماژەیەكە بۆ دووبارە زیادبوونی كۆچی پەنابەران بۆ یۆنان. سەرەڕای ئەوەی زۆر لە وڵات داوا لە توركیا دەكەن به‌رپرسيارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پاراستنى سنووره‌كاندا بكات، بەڵام خەڵكێكی زۆر چەند مانگێكیان بەسەر بردووە و ھەوڵێكی زۆریانداوە تابگەن بە توركیا و لەوێوە بۆ ئەوروپا بچن.
جوەڵ میلمان گوتەبێژی رێكخراوی پەنابەرانی نێودەوڵەتی، گوتيشى: ئەو پەنابەران سوورن لە چوونیان بۆ ئەوروپا. ئەوەش ئەوە دەگەیەنێت ئەو شتەی ھیوامان بۆ دەخواست لە مانگی رابردوو كە چوونی ژمارەی پەنابەران بۆ یۆنان كەم ببێتەوە، چیدی نایەتەدی.