پێشنوێژی تاران: قسه‌ى سه‌ره‌تا و كۆتايى بۆ خامه‌نه‌ئييه
پێشنوێژی ھەینی تاران رايگه‌ياند، لەناو كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا رابه‌رى شۆڕشى كۆمارى ئيسلامى عه‌لى خامه‌نه‌ئى قسەی سه‌ره‌تا و كۆتایی دەكات و سزادانی ئەوانەی حیجاب ناكەن، پێویستی بەیاسا نییە.
K24 – هه‌ولێر:
پێشنوێژی ھەینی تاران رايگه‌ياند، لەناو كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا رابه‌رى شۆڕشى كۆمارى ئيسلامى عه‌لى خامه‌نه‌ئى قسەی سه‌ره‌تا و كۆتایی دەكات و سزادانی ئەوانەی حیجاب ناكەن، پێویستی بەیاسا نییە.
محەممەد عەلی موحەیەدی كرمانی پێشنوێژی ئەمڕۆ ھەینی تاران رایگەیاند، كە چەندین ھەزار پۆلیسی نھێنی چاودێری ھەڵسوكەتی خەڵك لە شەقامەكاندا دەكەن، جلی گونجاوو ھەڵسوكەوتنی نەشیاویان ھەبێ، سزا دەدرێن.
ناوبراو لە وه‌ڵامی ھەندێك لایەنی ناڕازیی ناوخۆيی ئێرانیش گوتی: بڕیاری پۆلیسی نھێنی پێویستی بەیاسا نییە، رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران قسەی سه‌ره‌تا و كۆتایی لەھەموو پرسەكاندا دەكات.
له ئێران‌دا پرسى چه‌سپاندنى بنه‌ما سه‌ره‌تاييه‌كانى كۆمارى ئيسلامى ئێران بووه‌ته رۆژه‌ڤ و به مه‌به‌ستى رێگرتن له هه‌ره‌سهێنانى ئه‌و بنه‌مايانه‌ى دامه‌زرێنه‌رى كۆمارى ئيسلامى خومه‌ينى دايڕشتبوون، ده‌سه‌ڵاتى پارێزگاره‌كانى ئێران له هه‌وڵى ئه‌وه‌دايه به زه‌برى هێز رێگرى له سه‌ركۆتكردنى ژنان بكات.