ئێران ژمارهی سهربازه كوژراوهكانی له سووریا بڵاودهكاتهوه
ئێران دهڵێت یارمهتییهكانمان بۆ سووریا تهنیا راوژێكارین
K24 - ههولێر:
لەمانگی رابردوودا 17 ئێرانی و ئەفغانی لە شەڕی ناوخۆی سوریادا كوژراون، ژمارەی كوژراوانی كۆماندۆی ئێرانیش زییادیانكردووە.
سوپای قومی سەر بە سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران، لەراگەیاندراوێكدا ناوی ئەو كەسانەی بڵاوكردووهتەوە، كە لەچەند رۆژی رابردوودا لە سوریا كوژراون.
به گوێرهی راگەیاندراوەكە، ھەشت كەسی سەر بە سوپای قوم كوژراون، ھاوكات 7 كەسی دیكەش كە بەنەتەوە ئەفغانین و لەلایەن ئێرانەوە بۆ سوریا رەوانە كرابوون، كوژراون.
ئەوە لەكاتێكدایە كە ئێران بەردەوام رەتیدەكاتەوە كە ھێزی چەكداری لەسوریا ھەبێت و دەڵێ: "یارمەتییەكانیان بە سوپای ئەسەد تەنیا راوێژكارین".