تاران: دان به بڕياره‌كانى دادگای باڵای ئەمریكادا نانێين
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەوان بەھیچ شێوەیەك بڕیارەكانی دادگای باڵای ئەمریكا بەفەرمی ناناسن و پێويسته حكومەتی ئۆباما وه‌ڵامى بۆ ئه‌و پرسانه هه‌بێت كه له لايه‌ن ئه‌و دادگايه‌وه له دژى ئێران ده‌خرێنه‌ڕوو.
K24 – هه‌ولێر:

محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەراوێزی كۆبوونەوەی گشتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك رایگەیاند، ئێران دان بە بڕیارەكانی دادگای باڵای ئەمریكا سەبارەت بە دەستبەسەرداگرتنی پارەكانی ئێران‌دا نانێت.
زەریف، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسى هه‌واڵى ئێرناى ئێرانيى، ئه‌وه‌شى گوتووه: ئەمریكا دەبێت وەڵامدەری ئەو سەرپێچیانە بێت و به گوێره‌ى رێككه‌وتنى ڤيه‌ننا پێويسته پاره و سامانى بلۆك كراوى ئێران بگه‌ڕێندرێته‌وه.
رۆژی چوارشەممەی رابردوو، دادگای باڵای ئەمریكا بەھۆی تەقینەوەكانی ساڵی 1983 لەناوەندی سەربازی ئەمریكا لە بەیروت سزای 2 ملیار دۆلاری بەسەر ئێران‌دا سەپاندووه.
به گوێره‌ى رێككه‌وتنى ناووكى نێوان ئێران و وڵاتانى پێنج كۆ يه‌ك كه له 14ى ته‌مموزى 2015دا له ڤيه‌ننا واژوو كرا پێويسته ئه‌مريكا و وڵاتانى خۆرئاوا سزا ئابوورييه‌كانى سه‌ر ئێران هه‌ڵبگرن و له به‌رامبه‌ريشدا تاران ده‌سته‌به‌ردارى به‌رهه‌مێنانى وزه‌ى ناووكى ده‌بێت.