ئێران لە بواری ئازادیی رۆژنامەگەریدا لە پلەی 169 دایە
تهنها له پێش 11 وڵات دێت
K24 - ههولێر:
بە گوێرهی راپۆرتی رێکخراوی رۆژنامەنووسانی بێسنوور، کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە بواری ئازادیی راگەیاندندا بۆ ساڵی 2015، تەنیا لە سەرووی یازدە وڵاتە و هاتووه و له ریزبهندی 169هەمینی وڵاتانی جیهاندایه.
رێکخراوی رۆژنامەنووسانی بێسنوور، رۆژی چوارشەممە لە نوێترین راپۆرتی خۆیدا، بارودۆخی رۆژنامەکان و دەزگاکانی راگەیاندنی جیهانی بڵاوکردووەتەوە، باس لە لەزیادبوونی گوشارهكانی سەر راگەیاندنە سەربەخۆکان، لەسەرانسەری جیهاندا کراوە.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە: ئێران بە هاتنەسەرەوەی چوار پلە، لە چاو ساڵی پێشتر، لە نێوان 180 وڵاتی جیهاندا ئەمساڵ لە پلەی سەد وشێست و نۆهەمدایە".
به گوێرهی ئەم راپۆرتە، لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2015دا، 153 پەیامنێر لە سەرانسەری جهیاندا خراونهته زیندان، نیوەی ئەم بەندکراوانەش لە زیندانکانی چین، میسر، ئێران و ئەریتریان.