ديمستۆرا: دانووستانه‌كانى جنێف كۆتاييان نه‌هاتووه
نێرده‌ى تايبه‌تى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى سووريا، ستيڤان ديمستۆرا، رايگه‌ياند، به‌م نزيكانه پرۆسه‌ى دانووستانى جنێف ده‌ستپێده‌كاته‌وه،
K24 – هه‌ولێر:
نێرده‌ى تايبه‌تى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى سووريا، ستيڤان ديمستۆرا، رايگه‌ياند، به‌م نزيكانه پرۆسه‌ى دانووستانى جنێف ده‌ستپێده‌كاته‌وه، هه‌رچه‌نده ژماره‌يه‌ك لايه‌نى به‌رهه‌ڵستكار رايانگه‌ياندووه به‌شدارى له گفتوگۆكاندا ناكه‌ن.
ديمستۆرا ره‌خنه‌ى له بايكۆتى به‌رهه‌ڵستكاران گرت و پێشبينيشى كرد شانده‌كانيان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر مێزى وتوێژه‌كان.
له هه‌فته‌ى رابردوودا، لايه‌نه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى به‌شداربوو له جنێف، كشانه‌وه‌ى خۆيان له دانووستانه‌كان راگه‌ياند، به هۆى به‌رده‌وامى رژێمى سووريا بۆ بۆردومانكردنيان و رزگارنه‌كردنى ديله‌كانيان.
ديسمتۆرا راشيگه‌ياند، هێشتا كاتى ئه‌وه نه‌هاتووه كۆتايهاتنى پرۆسه‌ى دانووستان رابگه‌يه‌نين.
داواشيكرد، وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتانى زلهێزى جيهان كۆبوونه‌وه‌يه‌ك رێكبخه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵوێستيان سه‌باره‌ت به پرسى سووريا يه‌كخه‌ن و هه‌موولايه‌ك جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌واميدان به دانووستانه‌كان بكه‌نه‌وه.
ناوبراو ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌گه‌ر هه‌يه چوارشه‌ممه‌ى داهاتوو كۆبوونه‌وه‌يه‌كى ديكه‌ى رێگه‌خۆشكردن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانووستانه‌كانى جنێف ئه‌نجامبدرێت.
سه‌باره‌ت به ئاگربه‌ستيش، ديمستۆرا رايگه‌ياند، هێشتا ئه‌و ئاگربه‌سته‌ى كه له شوباتى رابردووه‌وه راگه‌يه‌ندراوه كارى پێده‌كرێت و هيچ لايه‌نێك به ره‌سميى هه‌ڵينه‌وه‌شاندووه‌ته‌وه.
گوتيشى: ئه‌و ئاگربه‌سته له‌به‌رده‌م مه‌ترسييه‌كى گه‌وره‌دايه ئه‌گه‌ر هه‌موومان به يه‌كه‌وه هه‌وڵێك نه‌ده‌ين.
ديمستۆرا له چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى ته‌له‌فزيۆنى سوويسرا ئاشكراشيكرد، له ماوه‌ى 5 ساڵى رابردوودا 400 هه‌زار هاووڵاتى سووريا به هۆى شه‌ڕه‌وه گيانيان له‌ده‌ستداوه. ئه‌و ژماره‌يه زۆر زياتره له‌و خه‌مڵاندنه‌ى كه پێشتر نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان مه‌زنده‌ى كردبوو، ژماره‌ى كوژراوانى سووريا گه‌يشتبێته 250 هه‌زار كه‌س.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.
و: ئ.هـ