له ناوخۆى دهسهڵاتدا پۆليسى نهێنى تاران مشتومڕى لێدهكهوێتهوه
یاریدەدەری سەرۆكى كۆماری ئيسلامى ئێران رەخنەى لە پۆلیسی نهێنی تاران گرت، كە بڕیارە لەمەودوا چاودێری هەڵسوكەوتی كۆمەڵایەتی خەڵك لەناو شەقامەكاندا بكات.
K24 – ههولێر:
یاریدەدەری سەرۆكى كۆماری ئيسلامى ئێران رەخنەى لە پۆلیسی نهێنی تاران گرت، كە بڕیارە لەمەودوا چاودێری هەڵسوكەوتی كۆمەڵایەتی خەڵك لەناو شەقامەكاندا بكات.
هەواڵدەری ئیسنا لەسەر زاری شاهیندۆخت مۆلاوێردی یاریدەدەری سەرۆكى كۆماری ئيسلامى ئێران بۆ كاروباری ژنان بڵاویكردووهتەوە، كە بڕیاری پۆلیسی نهێنی بۆ گەنجان و خێزنەكانیان روون نییە، خەڵكی تووشی ترس و دڵەڕاوكێ كردووە.
پێشتریش حەسەن رووحانی سەرۆكى كۆماری ئيسلامى ئێران و پارێزگاری تاران رەخنەیان لەو بڕیارەی پۆلیسی تاران گرتبوو.
پۆلیسی تاران حەوت هەزار پۆلیسی نهێنی دامەزراندووە، كە چاودێری هەڵسوكەوتی خەڵك و بەتایبەت حیجابی ژنان لەناو شەقام و تەنانەت ناو ئۆتۆمبێلەكانیاندا دەكەن.