ئێران: ئەمریکا گەمارۆ بانکییەکانی سەر ئێرانی لانەبردووە
گه‌مارۆكانی ئه‌وروپاش به ته‌واوه‌تی لانه‌براون
K24 - هه‌ولێر:
جۆن کێری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی گەمارۆی بانكییه‌كانی سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ی لابردووه، كه په‌یوه‌ندییان به دۆسیه‌ی ناووكی ئێرانه‌وه هه‌یه.
ئاژانسی هه‌واڵی "رۆیتەرز" رۆژی هەینی رابردوو بڵاویکرده‌وه، جۆن کێری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، رایگەیاند، کە به‌دحاڵیبوونێك لەنێو بانکە جیهانییەکان سەبارەت بەئێران هەیە، بە گوتەی جۆن کێری، گه‌مارۆی سه‌ر بانكه جیهانییه‌كان لابراون، كه په‌یوه‌ندییان به دۆسیه‌ی ناووكی ئێرانه‌وه هه‌بووه.
ئەوەش لەکاتێکدایە بەرپرسانی ئێرانی و بەتایبەت بەرەی پارێزگاران، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، تاکوو ئێستا گەمارۆکانی ئەمریکا و تارادەیەك ئەوروپاش، لەسەر ئێران هەرماون.