به ڤیدیۆ...پێكهاته‌ی پێشبینیكراوی یانه‌كانی هه‌ولێر و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ببینه
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له دوایین یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی له یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری له كات 6:30ـی ئێواره هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ولێر و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به یه‌ك ده‌گه‌ن.
یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به یه‌كسانبوون و بردنه‌وه ده‌بێته پاڵه‌وانی خوله‌كه، یانه‌ی هه‌ولێریش ته‌نیا به بردنه‌وه ده‌توانن به نازناوی خوله‌كه شاد بن.
كوردستان24 له به‌شێكی دیكه‌ی رووماڵه تایبه‌ته‌كه‌ی میوانداریی ئه‌حمه‌د شكور، یاریزانی پێشووی یانه‌ی هه‌ولێر و شرۆڤه‌كاری تۆپی پێی كردووه و له ستۆدیۆ به‌شێوه‌ی گرافیك پێكهاته‌ی پێشبینیكراوی هه‌ردوو یانه شرۆڤه ده‌كات.