ئه‌مريكا 32 ته‌ن ئاوى قورسى له ئێران كڕيوه
ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا رايگه‌ياند، بڕياريداوه 32 ته‌ن ئاوى قورس له كۆمارى ئيسلامى ئێران به بڕى 8.6 مليۆن دۆلار بكڕێت.
K24 – هه‌ولێر:
ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا رايگه‌ياند، بڕياريداوه 32 ته‌ن ئاوى قورس له كۆمارى ئيسلامى ئێران به بڕى 8.6 مليۆن دۆلار بكڕێت.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا رايگه‌ياند، واژوو كردنى ئه‌و گرێبه‌سته ئامانج لێى هاوكاريكردنى تارانه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت پابه‌ندى ئه‌و رێككه‌وتننه ناووكييه بێت كه له ڤيه‌ننا له‌گه‌ڵ وڵاتانى پێنج كۆ يه‌ك واژووى كردووه.
به گوێره‌ى گوته‌ى به‌رپرسان، ئاوى قورس، بۆ مه‌به‌ستى به‌رهه‌مهێنانى پلۆتۆنيۆم به‌كار دێت، كه ئه‌و مادده‌يه‌ش له بوارى درووستكردنى چه‌كدا به‌كاردێت و هه‌روه‌ها ده‌كرێت دووباره سوود له ئاوه‌كه وه‌ربگيرێته‌وه بۆ مه‌به‌ستى توێژنه‌وه‌ى زانستى.
هاوكات له‌گه‌ڵ راگه‌ياندنى واژووكردنى ئه‌و گرێبه‌سته ئابوورييه‌دا، ئيداره‌ى ئۆباما له لايه‌ن كۆمارييه‌كانه‌وه رووبه‌ڕووى ره‌خنه بوويه‌وه.
پۆل رايان، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مريكا، رايگه‌ياند، ئه‌و گرێبه‌سته سازشێكى بێ پێشينه‌يه له لايه‌ن ئه‌مريكاوه بۆ گه‌وره‌ترين وڵاتى جيهان له رووى پشتيوانيكردن له تيرۆر.
ئه‌و ئاوه قورسه، ره‌وانه‌ى كارگه‌ى ئوك ريدج له ويلايه‌تى تينيسى ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى له‌وێ ئاماده‌بكرێت بۆ فرۆشتنه‌وه‌ى.
به گوێره‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تييه‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێران له 14ى ته‌مموز/ يۆليۆى 2015، له ڤيه‌ننا له‌گه‌ڵ وڵاتانى ئه‌ندامى هه‌ميشه‌يى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى و ئه‌ڵمانيا واژووى كردبوو، رێگه به ئێران دراوه ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ى له بوارى وزه‌ى ناووكى له پێويستى ئێران زياترن بيانفرۆشێت.
ئێران ئاوى قورس بۆ به‌گه‌ڕخستن و به‌رهه‌مهێنانى وزه‌ى ناووكى له وێستگه‌ى ناووكى ئاراك به‌كارده‌هێنێت.
وه‌زاره‌تى وزه‌ى ئه‌مريكا له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، له داهاتوودا به شێوه‌ى هه‌ڕه‌مه‌كييانه ئاوى قورسى ئێران ناكڕێت و به پێويستيشى زانيى ئێران رێگه‌يه‌ك بدۆزێته‌وه بۆ زياتر پابه‌ندبوونى به رێككه‌وتنى ناووكى ڤيه‌نناوه.
ئيداره‌ى ئه‌مريكا ئه‌وه‌شى ره‌تكردووه‌ته‌وه رێگه به ئێران بدات، له بازارى ئه‌مريكادا كارى ئابوورى بكات و مامه‌ڵه به دۆلاره‌وه بكات.
ئێران به‌شێوه‌يه‌كى جوزئى له ژێر گه‌ماۆ و سزاكانى ئه‌مريكادا ماوه‌ته‌وه و زياتر سزاكانى ئێستاى سه‌ر ئێران په‌يوه‌ندييان به مووشه‌كه باليستييه‌كانه‌وه هه‌يه.
سه‌رچاوه: بى بى سى
و: ئ.هـ