وه‌زیرێكی ئێرانيی: له رققه پیلانگێڕیی دژی تاران داده‌ڕێژرێت
"رققه یه‌كێكه له‌و شوێنانه‌ی كه پلان و پیلانگێڕیی دژی ئێران داده‌ڕێژرێت"
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیرێكی ئێرانی دوێنێ شه‌ممه رایگه‌یاند: "رققه یه‌كێكه له‌و شوێنانه‌ی كه پیلانگێڕیی دژی ئێرانى تيادا داده‌ڕێژرێت".
له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ وێستگه‌ی ته‌له‌فزیۆنی (ئه‌لمه‌یادین) لوبنانی، مه‌حموود عه‌له‌وی گوتی: ئه‌گه‌ر دژایه‌تیكردنی ئێران نه‌بوایه بۆ تیرۆر له سووریا و عێراق، ئه‌وكات ئێران ناچار ده‌بوو له‌سه‌ر خاكه‌كانی ئه‌و كاره بكات.
مه‌حموود عه‌له‌وی زیاتر گوتی: رۆڵی به‌رده‌وامیی (ئێران) له قه‌یرانی سووریا به مه‌سه‌له‌یه‌كی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی داده‌نرێت.
به‌مدواییانه ئێران ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: بۆ پشتیوانیكردن له رژێمی ئه‌سه‌د، ئه‌ندامانی سوپای نیزامیی و خۆبه‌خشه‌كانی له هێزه چه‌كداره‌كانی ناردوه‌ته سووریا.
له پێناو پاراستنی وڵات له دوژمنه‌كانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی، ئێران دوو سوپای هه‌یه یه‌كێكیان نیزامییه كه وه‌ك هێزی به‌رگریی نیشتمانیی كارده‌كات و ئه‌وی دیكه‌ش هێزه‌كانی پاسه‌وانی شۆرشی ئیسلامییه كه له دوای شۆرشی ئیسلامیی دامه‌زراوه،
به گوێره‌ی ئاژانسیی رۆیته‌رز: پێده‌چێت ئه‌ندامانی هه‌ردوو سوپاكه‌ی ئێران له سووریا به‌شداری شه‌ڕ بكه‌ن یاخود راوێژ پێشكه‌ش بكه‌ن.
هه‌ر به گوێره‌ی ئاژانسه‌كه: راپۆرته‌كان ده‌ڵێن هێزه‌كانی ئێران له عێراقیش دژی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی (داعش) ده‌جه‌نگن.
REUTERS, م.ح