ئۆباما له زیادبوونی توندوتیژیی ئه‌م رۆژانه‌ی دوایی سووریا زۆر نیگه‌رانه
"تاكه چاره‌سه‌ر كه خۆڕاگربێت بریتییه له چاره‌سه‌ری سیاسیی"
K24 – هه‌ولێر:
باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند هه‌ست به نیگه‌رانییه‌كی زۆر ده‌كات له باره‌ی زیادبوونی خراپی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی سووریا.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ ئه‌نجێلا مێركل راوێژكاری ئه‌ڵمانیا باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مریكا گوتی: "هێشتا هه‌ست به نیگه‌رانییه‌كی زۆر ده‌كه‌ین له باره‌ی زیادبوونی خراپی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له سووریا له‌م رۆژانه‌ی دواییدا".
ئۆباما گوتیشی: "هێشتا رێككه‌وتووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تاكه چاره‌سه‌ری كه توانای خۆڕاگری هه‌بێت بریتییه له چاره‌سه‌ری سیاسیی".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا زیاتر گوتی چاره‌سه‌ری سیاسیی"بۆی هه‌یه سووریا به ئاڕاسته‌ی حكوومه‌تێك ببات كه هه‌موو لایه‌نه‌كان له خۆبگرێت و نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو سوورییه‌كان بكات".
REUTERS, م.ح