كوردێك بۆ ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانیی به‌یرووت ده‌پاڵێورێت
بۆ یه‌كه‌مجاره
K24 - هه‌ولێر:
بۆ یه‌كه‌مجار كوردێك له‌سه‌ر لیستی ره‌وتی "المستقبل"ی لوبنانی، بۆ وه‌رگرتنی كورسییه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی به‌یرووت ده‌پاڵێورێت.
رۆژنامه‌ی "حه‌یات"ی سعوودی بڵاویكردووه‌ته‌وه، له ئێستادا سه‌عد حه‌ریری، سه‌رۆكی ره‌وتی "المستقبل"، هه‌وڵه‌كانی چڕكردووه‌ته‌وه بۆ ئاماده‌كردنی لیستێك، بۆ ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی به‌یرووتی پایته‌ختی لوبنان.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی رۆژنامه‌ی "الحیاه"، ئه‌و كاندیده كورده ناوی "عه‌دنان عومهیرات"ه و بۆ وه‌رگرتنی كورسییه‌كی شاره‌وانی به‌یرووت، له‌سه‌ر لیستی "المستقبل" پاڵێوراوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌و لیسته 24 كه‌سییه رادهیهنرێت، كه پاڵێوراوانی به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئایین و ئایینزاكانی ئه‌و وڵاته دابه‌شكراوه و موسڵمان و كریستیانهكانیشی تێدایه.