عەلی قەرەداغی: كۆنفیدڕاڵی باشترین چارەسەرە بۆ ھەولێر و بەغدا

بەرژەوەندی سیاسی و ئابووریی و کولتووری بەڵام دەستەڵات و ئابووریی و پەیوەندی دەرەوەیان و دەستوور جیاواز دەبن

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/66f28f87-ff31-403e-a642-f86b5e8e074b/kofidrali%20hawler%20w%20baxda.ism/manifest

K24-ھەولێر

ئەمینداری گشتیی یەکێتی جیهانی زانایانی  ئیسلامیی، کۆنفیدڕاڵی بە باشترین چارەسەر دەزانێت بۆ پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا، پسپۆرێکی دەستووریش دەڵێت هەولێر و بەغدا دەتوانن کۆنفیدڕاڵی رابگەیەنن.

عوسمان عەلی وەیسی، پسپۆری یاسایی دەستووری دەڵێت: "ئەزموونی پەرەسەندنی رەوتی یاسایی و دەستووری عێراق ئەوەمان پێدەڵێت، ھەر لە 21 وە تا 2003 لەو كاتەوە تا ئێستا نە قۆناغەكانی ئیدارەی و سەربەخۆی و حكوومی زاتی و نە فیدڕاڵی نەیتوانیووە، ئستیقراری سیاسی و جڤاكی لە كۆمەڵگەی عێراق بێنێتە ئاراوە، بۆیە من پێم وایە لە پاڵ جاڕدانی سەربەخۆی لایەنە كوردستانییەكان پێشنیازی پەیمان نامەیەكی نوێ بكەن، لەگەڵ دوو لایەن یا زیاتر لە پێكھاتە سەرەكییەكانی عێراق".

عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتی یەکێتی زانایانی جیهانی ئیسلامی گوتی: "من وای ئەبین ھیچ كێشەیەك نییە، لە راگەیاندنی كۆنفیدڕالییەت، چونكە راستییەك ھەیە لە بارەی كوردستان، كوردستان ھیچ سوودێك لە بەغدا وەرناگرێت، بەغدا پابەند بە مافەكان و قەوارەكان نییە، لە قورئانی پیرۆزدا دەڵێت، دەتوانی پابەندی كەسێك بی كە بتوانی ئیدارەی تۆ بكات".

عەلی قەرەداغی لە بارەی ھەڵوێستی وڵاتانی عەرەبی گوتی: "وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ زەمینەی واقعیدان".

کۆنفیدڕاڵی پێکەوە بەستنی چەند نەتەوەیەک یان  دەوڵەتێکە بە کۆمەڵێک بەرژەوەندی سیاسی و ئابووریی و کولتووریی، بەڵام دەستەڵات و ئابووریی و پەیوەندی دەرەوەیان و دەستوور جیاواز دەبن.

Fly Erbil Advertisment